زینا گه‌وره‌تره له مه‌یخواردنه‌وه.؟ السلام عليكم ورحمة الله. سلاوی خوای په روه‌ردگارتان لی بیت.مامۆستانی به ریز من پسیاریکم هه یه ئه گه ر بتوانن وه لامم بده‌نه وه خوای گه وره پاداشتان بداته وه. پرسیاره که م ئه وه یه ئایه زینا کردن سزاکه ی گه وره تره یان مه شروب .؟ خواردنه وه.و السلام عليكم ورحمة الله.خوای گه وره پاداشته‌ی خیرتان بداته وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زینا گه‌وره‌تره له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی چونکه خوای گه‌وره له پاڵی په‌رستنی بت و غه‌یری خوا و کوشتندا باسی هێناوه واَلَّذيِن لَا يدَعْوُن معَ اللَّه إلِهَاً آخرََ ولَا يقَتْلُوُن النَّفسْ الَّتيِ حرََّم اللَّه إلِّا باِلحْقَِّ ولايزَنْوُن[الفرقان:٦٨]. هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ش که پێشێلکردنی مافی خوای تێدایه، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر به‌ڕێزترین شتێک که ئاده‌میزاد خاونێتی ئه‌ویش شه‌ره‌ف و ناموسه. مونزیری-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"وقد صح أن مدمن الخمر إذا مات لقي الله كعابد وثن ، ولا شك أن الزنا أشد وأعظم عند الله من شرب الخمر". واته: دروسته که به‌رده‌وامبووی مه‌یخۆر ئه‌گه‌ر مرد ده‌گاته‌وه به خوا وه‌کو بتپه‌رستێک، گومانیشی تێدا نییه که زیناکردن گه‌وره‌تر و توندتره له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی. سه‌فارینی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"الزِّناَ أكَبْرَ الكْبَاَئرِ بعَدْ الشِّركْ واَلقْتَلْ". واته: زیناکردن له هه‌موو گوناهه‌کان گه‌وره‌تره له دوای هاوه‌ڵپه‌یداکردن بۆ خوا و کوشتن. حه‌ددی زیناش زیاتر و توندتره له حه‌دیی مه‌یخواردنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زیناکاره‌که پیاوێکی به‌ژن بوو یان ئافره‌تێکی به‌مێرد. به‌ڵام به‌پێی حاڵیش ده‌گۆڕێ، ڕه‌نگه که‌سێک یه‌کجار زینا بکات و ئیتر دوای تۆبه نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری، به‌ڵام مه‌یخۆرێک تووشی ئیدمان ببێ و به‌دوایدا چه‌نده‌ها گوناهی تر ئه‌نجام بدات.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.