حوکمی له‌ناو بردنی دوو کۆرپه‌له‌ی زینا چییه.؟ سه‌لاموعه‌له‌یکم، من له ته‌مه‌نی 29 ساڵی مولته‌زیم بووم له‌گه‌ڵ دین، به‌ڵام دواتر که‌وتمه ناو جه‌هاله‌ته‌وه، کێشانی حه‌شیش و مه‌شروب خواردن و چوون بۆ باڕ و کلوپ و وازم له نوێژ و ڕۆژووش هێنا و تووشی زینایه‌کی زۆریش بووم، زۆر ئه‌گریام و ده‌مزانی هه‌ڵه‌م به‌ڵام نه‌مده‌توانی لێی بێمه ده‌ره‌وه، دوان له‌و ئافره‌ته فاحیشانه‌ی تووشی زینا بووم له‌گه‌ڵیان سکیان پڕ بوو، منیش له‌به‌ر سومعه و ناوه‌تۆره و یه‌كێكیان مێردی هه‌بوو زه‌ختم لێ کردن که ئه‌بێ منداڵه‌که له‌ناو به‌رن که حه‌مله‌که‌یان له مانگێک که‌متر بوو، هه‌ردوو جاره‌که منداڵه‌که‌م پێ له ناو بردن، چوار پێنج ساڵ له ناو ئه‌م جاهیلیه‌ته بووم، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ویستیان قورئانی پیرۆز بسووتێنن له ئه‌مریکا(من بۆ خۆم له ئه‌مریکام) دڵم گه‌رم بوو و گریام و ترسم لێ نیشت، هه‌ستم به که‌می خۆم کرد، ئیتر له خوا به‌زیاد بێت خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تی خۆی دایه‌وه به‌سه‌رمدا، سوپاس بۆ خوا تۆبه‌یه‌کی نه‌سوحم کرد، وه وازم له هه‌موو گوناهه‌کان هێنا و ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌و ئافره‌تانه‌ی زیانم له‌گه‌ڵ کردن له‌سه‌ر ده‌ستی من هیدایه‌تی وه‌رگرت.. به ڕاستی ئێستا زۆر بێتاقه‌ت و غه‌مبارم و ترس ئه‌مگرێ. هه‌میشه تۆبه ده‌که‌م و له‌تاوی دۆزه‌خ ناوێرم به‌هه‌شت بێنم به دڵمدا، پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه ئایا من حوکمم چییه‌له ئیسلامدا؟ به تایبه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و دوو منداڵه‌ی که پێم له‌ناو بردن؟ تکایه وه‌ڵامێکی ڕاست که سوکنایی بدات به‌دڵم. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و گوناهانه‌ی باسیان ده‌که‌ی هه‌موویان له گه‌وره‌کانن، تۆ له‌و کاته‌دا له حاڵێکی زۆر ترسناک بووی، سوپاسی خوا بکه له‌وه‌ی ژیانت له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ته‌واو نه‌بووه! به تایبه‌تی وازهێنانت له نوێژ و ڕۆژوو که له کردنی زیناکان و ئه‌وانی تر گه‌وره‌تره.. خوا باشتر ده‌زانێ بۆچی ڕه‌حمی پێ کردووی و جارێکی تر هیدایه‌تی داویته‌وه بۆ ژیان و پاکیی و ئیسلامه‌تی.. ڕه‌نگه چاکه‌یه‌کت بووبێ، یان ئه‌و ئیمانه‌ی پێشتر هه‌تبووه، دڵنیابه ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ی خوا نه‌بووایه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و گێژاوه به‌رده‌وام ده‌بوویت و ژیانت له‌سه‌ریان ته‌واو ده‌بوو، ئه‌و کاته‌ش خه‌ساره‌تی هه‌ردوو دونیات ده‌بووه به‌ش!!! ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هیوایه‌که و نابێت بێ ئومێد بیت، گوناهه‌کانت هه‌رچه‌نده زۆر و گه‌وره و ترسانک بوون به‌ڵام تۆبه‌یه‌که‌ی ڕاسته‌قینه هه‌مووی ده‌شواته‌وه، چی هه‌یه له ڕه‌حمی خوا گه‌وره‌تر بێت؟! ته‌نها ئه‌نجامدانی تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه، دواتریش به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر تۆبه‌که و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی چاکه له عیباده‌ته‌کان و خێر و ..هتد. ده‌ستهێنان به‌سه‌ر هه‌تیو و که‌فاله‌ت کردنیان، یارمه‌تی بێوه‌ژنێک یان فه‌قیر و لێقه‌وماوێک، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌نجامی باشی ده‌بێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا و سوکنایی بۆ دڵت. ئه‌گه‌ر هێشتا نه‌چووی بۆ حه‌جیش، زوو بڕیاری حه‌جێک بده و بڕۆ له‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه‌کانی خوا به‌چاوی خۆت ببینه، ئه‌وێ به ڕاستی خاکی تۆبه و سوکناییه. دڵنیاش به ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی کردت وه‌کو ئه‌وه‌یه گوناهه‌که‌ی نه‌کردبێ. سه‌باره‌ت به‌و دوو کۆرپه‌یه‌ش که له‌ناوت بردوون، زانایان سێ بۆچوونیان هه‌یه ئه‌گه‌ر پێشی گیان له‌به‌رکردنی بێ: ١. به هیچ جۆرێ جائیز نییه، به‌ڵگه‌شیان ئافره‌ته غامیدییه‌که بوو، که هاته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زینای کردبوو و ده‌یویست تۆبه بکات، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئیزنی دا هه‌تا منداڵه‌که‌ی بێ ئه‌وجا بگه‌ڕێته‌وه... ئه‌گه‌ر جائیز بووایه ده‌بوو پێی بفه‌رموێ له‌ناوی به‌رێ. ٢. ئه‌گه‌ر زینای ده‌ستدرێژی یان تۆبه‌ی به دوا بوو، جائیزه له‌ناو ببرێ، چونکه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که ده‌بێته مایه‌ی ئازار و ناڕه‌حه‌تی به‌سه‌رییه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر زینای ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بوو و تۆبه‌شی له پاش نه‌بوو، جائیز نابێت له‌بار ببرێ. ٣. به ته‌واوی جائیزه لاببرێ، چونکه ئه‌وه له ئه‌نجامی حه‌رام بووه و حه‌رامیش هیچ حورمه‌تێکی نییه. ئیبن عوسه‌یمینیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌باربردنی کۆرپه‌له‌ی زینای پێشی گیان پێداکردنی به جائیز زانیوه. پێ ده‌چێ به ئومێدی خوا گوناهبار نه‌بیت له‌و له‌باربردنه چونکه له قۆناغی پێشی گیان بووه، به‌ڵام تۆبه و ئیستیغفاریش پێویسته و پشت به‌خوا پاک ده‌بیته‌وه. ئه‌و ئافره‌ته‌ش که به‌هۆی تۆوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه چاکه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، ڕزگارکردنی که‌سێک له کوفر و ئاگری دۆزه‌خ له هه‌موو دونیا و چی تێدایه باشتره. داوا ده‌که‌ین له خوای گه‌وره زیاتر هیدایه‌تتان بدات و به به‌زه‌یی خۆی ئێمه‌ش و ئێوه‌ش ببورێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.