خزمی به ئاژاوه و گوناهباری دروست هاموشۆی نه‌که‌یت.؟ سڵاوی خواتان لێبێ. له ئه‌ورپا ئه‌ژیم و له‌گه‌ڵ کچی خاڵم دا هاتوچۆ و قسه‌م نییه، ته‌له‌فون ناکه‌م بۆ ههوالپرسینیشی تاوه‌کو هاتوچۆی یه‌ک نه‌که‌ین، تاچه‌ند گوناهم ئه‌گات؟ بۆیه هاتوچۆم نییه ئه‌و قسه‌ی زۆر ڕه‌قم به‌رامبه‌ر ئه‌کات و باسی زۆر خه‌ڵکی تر ئه‌کات وه زۆر ئه‌مان شکێننه‌وه، وام لێ ئه‌کات سیقه‌م به هاوسهرهکشم نه‌مێنی.. تکا ئه‌که‌م وه‌ڵامم به‌نه‌وه نامه‌وێ گوناهبار ببم٠؟ له‌گه‌ڵ ڕێز و سڵاوم بۆتان. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ردانی خزمان و که‌سوکار و لێپرسینه‌وه‌یان واجبێکی شه‌رعییه، په‌یوه‌ندی پچڕاندنیش له‌گه‌ڵیان گوناهێکی گه‌وره‌یه مه‌گه‌ر پاساو و ڕێگرێکی شه‌رعی هه‌بێت ڕێگا بدات ئه‌و هاموشۆ و په‌یوه‌ندییه ڕاگیرێت یاخود کۆتایی پێ بهێنرێت بۆ هه‌میشه! به کورتی ده‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌ڕێزتان پاساوێکی دروسته و له‌به‌ر ئه‌و زیان و ئازارانه‌ی باسی ده‌که‌یت جائیزه بۆت سه‌ردان و هاتوچۆ که‌مبکه‌یته‌وه یاخود هه‌ر نه‌یهێڵیت ئه‌گه‌ر بزانیت سوودێکی نییه له زیان زیاتر به تایبه‌تی زیانی خێزانی و تیکچوونی یاخود هی قیامه‌تی.. به کورتی سه‌ردان و هاتوچۆ ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی زیانی گه‌وره‌ی دونیایی یان قیامه‌تی ڕاگرتنی پێویسته نه‌ک به‌رده‌وامبوونی.. به‌ڵام له پێشی ئه‌و بڕیاره پێویسته ئیسلامییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته بکه‌یت ئه‌ویش به‌م شیوه‌یه؛ به ڕاشکاوانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه و ڕاستییه‌کانی بۆ بخه‌ره ڕوو، پێی بڵێ که من ئیسلامه‌تیم ڕێگه‌م پێ نادات هاموشۆت نه‌که‌م به‌ڵام تۆیش زیانم ئه‌ده‌ی به‌م کرده‌وانه‌ت، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر کۆتایی به‌و گوناهه و ڕه‌فتارانه ده‌هێنی ئه‌وا سه‌ردانی ده‌که‌یت و پێی لێ نابڕیت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌سیحه‌ت سوودێکی نابێت، ئیتر له دوای ئاگادارکردنه‌وه هیج هه‌نجه‌تێک نامێنێت. شایه‌نی باسیشه که‌سانی دونیایی و ئه‌وانه‌ی تاوانیان زۆره و به ئاشکرایه، هه‌تاوه‌کو ماوه‌یه‌ک که بزانرێت سوودی هه‌یه هاموشۆیان دروسته ئیتر له دوای بێهیوابوون دروست نییه تێکه‌ڵی و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان، نمونه‌شیان وه‌کو پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) باسی کردوون وه‌کو نزیکبوونهیه له ئاسنگه‌رێک، یان ئه‌وه‌یه به ده‌نگه‌ده‌نگ و پڕشیکه ئاگری بێزارت ده‌کات و ده‌تسووتێنێ، یان به‌لایه‌نی که‌م بۆنی چڕودووکهڵی له‌لای ده‌که‌یت. به‌ڵام له ڕووی بانگه‌وازه‌وه ئه‌گه‌ر زانرا جاروبار سه‌ردانیان سوودێکی ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌رم بکات و به‌خۆیدا بچێته‌وه کارێکی خوازیاره و پاداشتی تێدایه، یان بۆ نمونه ته‌نها له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونێکه‌وه هه‌واڵیان بپرسی مانگی جارێک و دووان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.