سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوكمى جنێو دان بە دایک و باوک..!
ئایا جنێو دان به‌ دایك و باب له‌ گوناهی‌ گه‌وره‌یه‌..؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 558



 
حوكمى جنێو دان بە دایک و باوک..!

پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت: 

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ { ثَلَاثَةٌ حَرَّمَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى عَلَيْهِمْ الْجَنَّةَ : مُدْمِنُ الْخَمْرِ , وَالْعَاقُّ , وَالدَّيُّوثُ الَّذِي يُقِرُّ فِي أَهْلِهِ الْخَبَثَ)(رواه احمد عن عبدالله بن عمر بن العاص رضي الله عنه. 

واتە:سـێ کەس خوای گەورە بەهەشتی لێ قەدەغە کردوون مەی خواردنەوە بە بەردەوامی ئازار دانی دایک و باوک ،(کەواد)واتە ئەوەی کەسەی کە ئیشی داوێن پێسی لەگەڵ خێزانی و ماڵی بکرێ و قسەی نەکا.).....(لەفەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت: 

قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : كُلُّ الذُّنُوبِ يُؤَخِّرُ اللَّهُ تَعَالَى مِنْهَا مَا شَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ، إِلَّا عُقُوقَ الْوَالِدَيْنِ.

واتە:خوا هەموو گوناهێک دوادەخات بۆ ڕۆژی دوایی تەنها بێ فەرمانی دایک و باوک نەبێ.)....(هەروەها عەبدوڵای کوڕی ئیمامی عومەر (رەزای خوای لێ بێت)دەفەرمووێت:

عَنْ ابْنِ عُمَرَ، أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: إِنِّي أَذْنَبْتُ ذَنْبًا عَظِيمًا فَهَلْ من تَوْبَةٌ؟ فَقَالَ: (هَلْ لَكَ مِنْ أُمٍّ؟) قَالَ: لَا، قَالَ: (فَهلْ لَكَ خَالَةٍ؟) قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: (فَبِرَّهَا). رواه الترمذي (1904

واتە:پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)وتی من گۆناهێکی زۆر گەورەم کردووە ئایا دەبێ خوا گەڕانەوەو پەشیمانیم پایەند بکا و لێم وەرگرێ؟ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)فەرمووی ئایا دایکت ماوە چاکەی لەگەڵ بکەی؟ ووتی نەخێر پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)خوشکی دایکت ماوە؟ کابرا وتی بەڵێ فەرمووی بڕۆ چاکەی لەگەڵ بکە.).......(لە یەکێک لەو شتانەی کە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)ئاگادارمان دەکاتەوە ئەوەیە لەو هۆیانە دوور کەویتەوە کە دەبێتە هۆی جۆێندانی دایک و باوک وەک دەفەرمووێت:

(َعَنْ عَبْدِ اَللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ ‏-رَضِيَ اَللَّهُ عَنْهُمَا‏- أَنَّ رَسُولَ اَللَّهِ ‏- صلى الله عليه وسلم ‏-قَالَ: { مِنْ اَلْكَبَائِرِ شَتْمُ اَلرَّجُلِ وَالِدَيْهِ.قَالُوا‏ یَا رَسُولَ اللهِ، وَهَلْ يَثْتِمُ اَلرَّجُلُ وَالِدَيْهِ? قَالَ: نَعَمْ.‏ يَسُبُّ أَبَا اَلرَّجُلِ, فَيَسُبُّ أَبَاهُ, وَيَسُبُّ أُمَّهُ, فَيَسُبُّ أُمَّهُ }صحيح رواه البخاري (5973)‏، ومسلم (90)‏ واللفظ لمسلم.‏

واتە:لە گوناهە گەورەکان ئەویە یەکێک جۆین بە دایک و باوکی بدات، هاوڕێکانی فەرموویان ئەی پێغەبمەر خوا (صلی الله علیە وسلم) پیاو جوێن بە دایک و باوکی خۆی دەدا؟ پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)فەرمووی بەڵێ پیاو جوێن بە باوکی یەکێک دەدات،ئەویش جۆێن بە باوکی ئەو دەدات، جۆێن بە دایکی دەدات ئەویش جوێن بە دایکی ئەو دەدات

تێبینی :
گرنگی ماف نەدانی دایک و باوك لە تاوانە گەورەکانی ژمێردراوە بە گۆمەڵێ ڕای هەموو زانایان:جوێن دان بە دایک و باوکیش هەر بە تاوانە گەورەکان ژمێردراوە یاخود بۆتە هۆكار بۆ جوێن پێ دانیان هەروەها فەرموودەیەکی ڕاستی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)لەسەرە بەڵام ئەگەر پەشیمان ببێتەوە لە تاوانەکانی یاخود گەردنی خۆی پێیان ئازاد بکات ئەگەر خوا حەز بکات لە تاوانەکانی خۆش دەبێ.



  ژمارەی بینین 816

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram