چۆن خۆمان له گوناه بپارێزین .؟ سلامی خوای گه‌وره له زیندووکهرهوهکانی ڕێبازی (محمدالمصطفی) صلی الله علیه وسلم بێ، تکایه چۆنێتی نوێژکرنم به ئێمایل بۆ بنێرن من گه‌نجێکم له زانکۆی سلێمانی ده‌مه‌وێ له گوناهـ دووربم تکایه ڕێنمووییم بکه‌ن چاوه‌ڕێم .؟ و السلام علیکم. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێزمان، سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی نوێژکردن، پشت به خوا زۆر به‌م زووانه له ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام بڵای ده‌که‌ینه‌وه به وێنه‌و به نووسین له‌سه‌ر شێوه‌یه‌کی ڕاست ودروست، چاوه‌ڕێبه! سه‌باره‌ت به ڕێگای دوورکه‌وتنه‌وه له گوناه، ئه‌وا پشت به خوا هه‌ندێ له‌و هۆکارانه‌ت بۆ ده‌نووسین زۆر به‌کورتی به‌ڵکو که‌ڵکیان هه‌بێت بۆت و ئاسانیت بۆ بکه‌ن. ١/ بزانه که سه‌ری هه‌موو گوناهێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌فامی، یان نه‌زانین.. واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ زانیاری ته‌واوی هه‌بێت ئه‌سته‌مه گوناه بکات، مه‌به‌ستیشمان له زانیاری، زانسته به سووده‌کانن( العلوم الشرعیة) چونکه پێغه‌مبه‌ر خواش(صلى الله عليه وسلم) په‌نای گرتووه به خوا له زانیارییه‌ک که سوودی نه‌بێت، یان زانینی بێ کرده‌وه. به‌کورتی موسوڵمان ده‌بێت شاره‌زایی هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێویسته بیاناسین. ئه‌وه‌نده عیلم واجبه له‌سه‌رمان که بتوانین به‌هۆیه‌وه دینداری به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یی بکه‌ین. ناسینی خوا، به شاره‌زابوون له ناوه‌کان وسیفه‌ته به‌رزه‌کانی.. ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر پێویست خوا بناسین، زیاتر لێی ده‌ترسین و شه‌رمی لێ ده‌که‌ین و خۆشمان ده‌وێت و به‌گه‌وره ڕایده‌گرین.... هه‌رکه‌سێكیش ئاوه‌ها هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر خوا بێت، مه‌حاڵه سه‌رپێچی بکات. شاره‌زایی له حه‌قیقه‌تی دونیا، دونیا له ته‌رازووی ئیسلامدا له‌ڕووی خۆشییه‌کانیه‌وه ته‌واو بێ نرخه، به‌ڕاستی گهوێڵییه که‌سێک هه‌ڵیبژێرێت به‌سه‌ر قیامه‌تی هه‌تا هه‌تایی، خوای گه‌وره مۆڵه‌تی دونیایی پێ نه‌داوین هه‌تاوکو سه‌رپێچی و گۆناهی تێدا ئه‌نجام بده‌ین! نه‌خێر، به‌ڵکو ژیانمان دراوه‌تێ هه‌تاوه‌کو به‌ندایه‌تی بۆ خوا تیا ئه‌نجام بده‌ین و زه‌خیره‌ی دواڕۆژ کۆبکه‌ینه‌وه. حاڵی که‌سێک که خه‌ریكی تێرکردنی ئارهزووهکانێتی و ڕاستیی خۆی له‌بیر کردووه و کار بۆ دواڕۆژی ناکات! وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له که‌شتییه‌کی کوون بوو له‌ناو ده‌ریایه‌کی قووڵ و شهپۆلاویدایهو له‌هه‌ر ساتێکدا بێت نقووم ده‌بێت، ئیتر ڕابواردنی چی؟! به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی عاقڵ بوون، دانه‌نیشتن به‌ڵکو هه‌ر خه‌ریکی تێشووی قیامه‌ت بوون، چونکه زانیان دونیا بۆ که‌س نامێنێت هه‌تا بۆ ئه‌وان بمێنێت. شاره‌زایی بوون له دوای مردن و رؤژی لێپرسینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوا. مردن و قیامه‌ت ئه‌و دوو ڕاستییه‌ن که هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان و پیاوچاکان بۆ گریاوون و لێی ترساوون! باشه ئه‌گه‌ر له خۆمان بپرسین، ئایا بایی ئهوهندامان کۆکردۆته‌وه که باشی ره‌زامه‌ندی خوا بکات و تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی خوا نه‌بین، هه‌تا ئیتر له دونیاش ڕابوێرین!!؟ بێگومان نه‌خێر. ٢/ هاوڕییه‌تی باش و وازهێنان له هاوڕێی خراپ.. هه‌ر هاوڕێی چاکه ڕێغهی به‌هه‌شتت بۆ ئاسان ده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌ر هاوڕێی خراپیشه تووشی تووره‌یی خوات ده‌کات، بۆیه مرۆڤیش له‌سه‌ر دینی هاوڕیکهیهتی و هه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆتیش حه‌شر ده‌کرێیت. ٣/ پاراستنی نوێژه‌کان له‌کاتی خۆی و به‌جه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌ندی بتوانرێت، به‌ڕاستی هه‌رکه‌سێک نوێژ بپارێزێت خواش ده‌یپارێزێت: اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ العنكبوت٤٥. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی نوێژه سوننه‌ته‌کان، به‌رده‌وام به‌نده به سوننه‌ته‌کان نزیک ده‌بێته‌وه له خوا هه‌تا خوای گه‌وره خۆشی ده‌وێت، ئه‌وکاته ده‌ست و قاچ و زمان و چاو وهه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تریش به‌فه‌رمانی خوا ده‌جوڵێن و هه‌رگیز توخنی شتێك ناکه‌ون که ئه‌و پێی ناخۆش بێت. ٤/ به‌رده‌وامی له یادی خوا(ذکر)، هه‌رکه‌سێ یادی خوابکات ئه‌ویش یادی ده‌کات، که‌واته هه‌رکه‌سێ خوا یادی بکات چۆن ده‌توانێت تاوان بکات! به‌ڵکو به‌ده‌وام له په‌نای خوادا ده‌بێت. ٥/ دانیشتن له‌گه‌ڵ زانایان و پیاو چاکان، ئه‌وانه‌ی بیری خوا‌و مردن و قیامه‌تت ده‌هێننه‌وه یاد. به‌ڕاستی ئێمه له‌م ڕۆژگاره پڕ فهسادییانهدا زۆرمان پێویستی به کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی پیاو چاکان هه‌یه. یان گوێگرتن له کاسێت و وتاره به‌نرخه‌کانی مامۆستایان، ئه‌وانه‌ی به‌راستی ئیماندارن. ٦/ پڕکردنه‌وه‌ی به‌تاڵی، هه‌رگیز مه‌هێله به‌تاڵ بیت، به‌شتێکه‌وه خه‌ریک به( هی باش) وه‌ک خوێندن، کار‌و که‌سابه‌ت، فێربوون، عیبادهت، هه‌رکاتێک به‌تاڵ بووی شه‌یتان به‌رۆکت پێ ده‌گرێت، داوای گوناهێکت لێده‌کات، ده‌بێت خێرا زوو یادی خوا بکه‌ی هه‌تا لێت دوور به‌که‌وێته‌وه، که‌واته له‌به‌تاڵیدا یادی خوا بکه چونکه باشترین چه‌که بۆ دوورکوتنهوهی شه‌یتان. ٧/ شه‌ونوێژ و له خوا پاڕانه‌وه، به‌وپه‌ڕی هه‌ست و دڵسۆزییه‌وه له خوا داوا بکه که بتپارێزێت له گوناه و ڕێگه‌ی تاوانت له‌سه‌ر داخات، ده‌بینی به‌هاناته‌وه دێت. ٨/ هه‌رکاتێک خه‌ریک بوو تووشی گوناهێک ببیت، وه‌ک وتمان به‌یادی خوا قیامه‌ت و ئاگری دۆزه‌خ خۆت بترسێنهو هه‌تا له‌دڵت ده‌رده‌چێت، پاشان له فه‌زڵی ئه‌وه‌ی نه‌جاتت بوو چاکیهک بکه، وه‌ک بۆنمونه: خێرێک، دوو ڕکات نوێژ، ته‌سبیحاتی خوا... ئه‌وکات به‌سه‌ر خۆتدا زاڵ ده‌بیت و شه‌یتانیش ئیتر ناوێرێت لێت نزیک بێته‌وه له‌ترسی ئه‌وی چاکه نه‌که‌یت. ئه‌مانه‌و زۆری تریش برای به‌رێزمان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌نجامیان بده‌ین ئه‌وه دڵنیابه ده‌توانین به‌ئاسانی دووهرهکینهوه له تاوان. هیوادارین که توانیبێتمان تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م باسه گرنگه، که به‌ڕاستی مایه‌ی ڕزگاریمانه له سزای خوا و هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌ڕه‌زامه‌ندی خوا.. خوای گه‌وره کارئاسانی بۆ هه‌موو لایه‌ک بکات.آمین * ده‌توانی سوود له کتێبی ڕێگه‌ی ساڵه‌ح بوون و به‌ره‌و خواچوون به‌ری، که له‌نووسینی م.عه‌لی باپیره. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.