ئه‌گه‌ر گوناهه‌که‌ت مافی خه‌ڵکی به‌سه‌ره‌وه‌یه.؟ به ناوی خوای به‌خشه‌نده‌و میهره‌بان. به‌رێزان من پرسیارێکی زۆر گرنگم هه‌یه. . . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کا من وه‌ختی خۆی له گه‌نجیدا، کاری خراپم زۆر ده‌کرد یه‌کێ له خراپه گه‌وره‌کان ئه‌وه‌یه که من له خه‌لکی زۆر دزیم ده‌کرت بۆ نمونه ته‌له‌فۆن، کامێره، پارا. . . به‌ڵام من ئێستا سوپاس بۆ خوا ئه‌مه سالێ ئه‌به من ته‌وبه‌م کردوه‌و گه‌ریاومه‌سۆ بۆ دینی ئیسلام به پاکی. سوپاس بۆ خوای گه‌وره به‌ڵام ئێستا حه‌ز ده‌که‌م بزانم ئه‌و دزیانه که کردومه چی لێ بکه‌م که له ڕۆژی قیامه‌ت ڕووی ڕه‌شی ده‌رگای خوای گه‌وره نه‌بم؟ ئه‌بێ من ئه‌و دزیانه که کردومه بییان گه‌رێنمۆ بۆ خه‌ڵکی خۆی یان چۆن ئه‌بێ بکه‌م.؟ خوای گه‌وره جه‌زای خێرتان بداته‌وه. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێزمان سه‌ره‌تا پیرۆزبایی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ لای خوای میهره‌بان و به‌ده‌سته‌ڵات لێده‌که‌ین.. دڵنیابه ئه‌و زۆر زیاتری پێخۆشتره له‌گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆلای و بگره له‌خۆت زیاتریش. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "إن الله تعالى يبسط يده بالليل ليتوب مسيء النهار و يبسط يده بالنهار ليتوب مسيء الليل حتى تطلع الشمس من مغربها". صححه الألباني. واته/ خوای گه‌وره ده‌ستی ڕه‌حمه‌تی واڵا کردووه به‌شه‌و بۆئه‌وه‌ی له گوناهبارانئ ڕؤژ خۆشببێت، هه‌روه‌ها به‌ڕۆژیس هه‌تاوه‌کو له گوناهبارانی شه‌و خۆشببێت، ئه‌وه‌س هه‌تاوه‌کو خۆر له‌خۆرئاواوه هه‌ڵدێت. له‌مه‌رجی گوناه سڕینه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه په‌شیمان بێت و نه‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ری و وازهێنان له‌و تاوانه، وه ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکی پێوه بوو ئه‌وا بۆیان بگێریته‌وه. به‌ڕیزشتان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌تان په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافی خه‌ڵکه‌وه ئه‌وا پێویسته بۆیان بگێڕیته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌پێی توانایه له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانی زۆر.. ئه‌وه‌ی ده‌یانناسی بۆیان بگێڕه‌وه، مه‌رجیش نییه خۆت ڕاسته‌وخۆ ئه‌و کاره بکه‌ی، ده‌توانی به‌که‌سێکدا بۆیان بگێڕیته‌وه. ئه‌وه‌ی که ده‌توانی له‌سه‌رت واجبه گێڕانه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ش که ناتوانی له‌به‌ر دوورییه یاخود نه‌ماوه له‌ژیان ده‌توانی بۆی بکه‌یته خێر یاخود بیگه‌یه‌نیته ماڵ و منداڵی. ئه‌وه‌ش که‌ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌سته‌مه بگه‌یه‌نرێته‌وه به خاوه‌نه‌که‌ی ده‌بێت بزانی ئه‌و ماڵه حه‌رامه لێت و نابێت لێی بخۆیت یاخود به‌کاری بهێنی بۆ پێویستیه‌کانت! به‌ڵکو پاره‌یه‌کی حه‌رامه‌و پێویسته زۆر به‌زوویی خۆتی لێ ڕزگار بکه‌ی، بۆت هه‌یه بیکه‌یته خێر‌و بیبه‌خشیته‌وه به‌سه‌ر هه‌ژاران و لێقه‌وماوان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و هه‌موو کارێکی خێرخوازی.. ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ت کردووه‌و هه‌وڵی خۆت دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ماڵانه، ئه‌وا ئومێدێکی زۆرت هه‌بێت به‌خوای خۆت و دڵخۆشیش به به ته‌وبه‌که‌ت. به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێت که له‌دوای ئه‌و ته‌وبه‌یه‌ت خێرا بکه له چاکه‌و هه‌وڵ بده خێر‌و چاکه‌ت زۆر بێت، چونکه نه‌وه‌ک له دواڕۆژدا داوای چاکه‌ت لێبکرێت له‌باتی ئه‌و ماڵه زه‌وتکراوانه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ناتوانی بۆیان بگێڕێته‌وه! پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: " أتدرون ما المفلس ؟ إن المفلس من أمتي من يأتي يوم القيامة بصلاة و صيام و زكاة و يأتي قد شتم هذا و قذف هذا و أكل مال هذا و سفك دم هذا و ضرب هذا فيعطى هذا من حسناته و هذا من حسناته فإن فنيت حسناته قبل أن يقضى ما عليه أخذ من خطاياهم فطرحت عليه ثم طرح في النار " . أخرجه السيوطي وصححه الألباني. واته/ ئایا ده‌زانن ده‌ستبه‌تاڵ و مایه‌پووچ کێیه؟ ده‌ستبه‌تاڵ ئه‌و که‌سه‌یه له ئوممه‌ته‌که‌م که له‌ڕۆژی قیامه‌ت دێت نوێژ‌و ڕۆژوو و زه‌کاتی پێیه(ئه‌و کرده‌وانه‌ی هه‌یه) به‌ڵام هاتووه جوێنی داوه به یه‌کێک و بوختانی کردووه به‌یه‌کێک و ماڵی ئه‌وی خواردووه به‌ناحه‌ق و خوێنی ئه‌وی ڕشتووه‌و له‌وی داوه. ئیتر له‌بری ئه‌و سته‌م و زۆرییانه له‌چاکه‌کانی ده‌درێت به‌وو به‌وی تر، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر چاکه‌کانی نه‌ما(ته‌واو بوون) له‌پێش ئه‌وه‌ی مافه‌زه‌وتکراوه‌کانی له‌ئه‌ستۆ ته‌واو نه‌ببوون، ئیتر له تاوان و گوناهه‌کانی ئه‌وان(مافخوراوان) دێته سه‌ر ئه‌ستۆی، ئه‌وجا ده‌خرێته ئاگر. هه‌وڵی خۆت بده‌و پشت به‌خوا ئه‌ستوور بکه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ئه‌نجامی بده، ئه‌وه‌س که له‌توانات نه‌بوو ئه‌ووه خوای گه‌وره له‌پشت خه‌مته‌وه ده‌بێت مادام به‌ڕێزتان له‌به‌ر ڕه‌زای ئه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه، یان له‌به‌ر ترس له خوا وازتان له‌و گوناهانه هێناوه.. خوای گه‌وره ته‌وبه‌مان به‌نسیب بکات پێش مردن له‌سه‌ر هه‌موو گوناهه‌کان و لێشمان قه‌بوڵ بفه‌رموێت، آمین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.