سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ایا ده‌ستبازی و چێژ وه‌رگرتنی سێکسی به‌زینا داده‌نرێت.؟
سڵاوتان لێ بێت به‌ڕێزانم، من پرسیارێکم هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر کوڕێک ئیمانی به‌خوا هه‌بێت و نوێژ بکات و له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵی هاتبیته‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام تووشی ورده‌ گوناح بووبێت. یه‌ک له‌وانه‌ی که‌له‌هه‌مووی گه‌وره‌تره‌ ئه‌مه‌یه: کچێکی خۆشه‌ویستی هاتووه‌ بۆلای، له‌گه‌ڵ کچه‌ ماچ و ده‌ست به‌یه‌کاهێنان و خۆشیان ڕووت کردۆته‌و‌ه‌، کچه‌که‌ ڕازی بووه‌ به‌ زیناش به‌س کوڕه‌ ڕازی نه‌بووه‌، به‌ڵام کچه‌که‌ زه‌که‌ری کوره‌که‌ی مژیوه‌، ئێستا کوڕه‌ زۆر له‌و کرداره‌ په‌شیمانه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ وازی له‌ کچه‌که‌ش هێناوه‌، بڕیاری داوه‌ که‌ئه‌گه‌ر خوا یار بێت ئیشی وا نه‌کاته‌وه‌. پرسیاره‌که ‌ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌وه‌ به‌زینا حیسابه ‌یان نا ؟ له‌گه‌ڵ رێزم، خوا سه‌رکه‌توتان بکات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ به ئیمه‌یڵ بێت زۆر باشتره.‌‌؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 269

به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 
بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

زینا هه‌روه‌کو پێشتر باسمان کردووه‌، بریتییه‌ له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو بۆ ناو ئه‌ندامی مێینه‌ی ئافره‌ت، که‌که‌مترینی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی سه‌ری ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوه‌که‌یه‌(الحشفة).. 
ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و کوڕه‌ش ئه‌نجامی داوه‌ ئه‌وه‌ حوکمه‌که‌ی‌ ده‌ستبازیی و چێژوه‌رگرتنی حه‌رامه‌ و هه‌روه‌ها له‌ پێشه‌کییه‌کانی زینایه‌(مقدمات الزنا).. 

به‌و کاره‌ ئه‌و که‌سه‌ گوناهێکی گه‌وره‌ی کردووه‌، له‌وانه‌؛ سه‌یرکردنی له‌ش و هه‌موو ئه‌ندامه‌ حه‌رامه‌کانی ئافره‌تێک، نزیکبوونه‌وه‌ له‌زینا، ئاوهاتنه‌وه‌و ڕه‌حه‌تبوون به‌حه‌رام.. هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌وبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی پێویسته‌و ده‌بێت مه‌رجه‌کانی تێدا بێته‌ دی، وه‌ک: 
په‌شیمانیی ، وازهێنان له‌ گوناهه‌که‌ ، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ری.. 
وه‌ ده‌مانه‌وێت لێره‌دا هه‌ندێ خاڵی تر به‌و برایه‌ ڕابگه‌یه‌نین.. 
1/ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تیوَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً[الإسراء:32]. واته‌/ نزیک مه‌بنه‌وه‌ له‌ زینا، چونکه‌ ئه‌وه‌ شتێکی پیسه‌و ڕێگایه‌کی به‌ده‌. 
خوای گه‌وره‌ نه‌یفه‌رمووه‌ زیان مه‌که‌ن! فه‌رموویه‌تی نزیکی مه‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک نزیکی که‌وته‌وه‌ ئه‌وا تووشی ده‌بێت.. نزیکبوونه‌وه‌شی ئه‌نجامدانی پێشه‌کییه‌کانێتی وه‌ک نه‌زه‌ر و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و دڵداری و ماچ کردن و ده‌ستبازیی.. 

2/ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " العينان تزنيان و اليدان تزنيان و الرجلان تزنيان و الفرج يزني" صححه‌ الألباني. واته‌/ دوو چاوه‌کان زینا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها دوو ده‌سته‌کان و پێیه‌کان، هه‌روه‌ها فه‌رجیش زینا ده‌کات. 
له‌ڕیوایه‌تێکی تردا زیاتر ڕوونی کردۆته‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ زینای چاوه‌کان سه‌یرکردنه‌ و زینا ده‌سته‌کان ده‌ستلێوه‌دانه‌ و زیانی پێیه‌کان ڕۆێشتنه‌ بۆ ئه‌و خراپه‌کارییه‌ و پاشان ده‌فه‌رمویت دڵیش خۆزگه‌ و مه‌یل ده‌کات و فه‌رجیش ڕاستی ئه‌و زینایانه‌ ده‌سه‌لمێنێت یان به‌درۆی ده‌خاته‌وه‌. واته‌ که‌ شه‌هوه‌ت وروژا ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ زینای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ڕاسته‌. 

3/ حوکمی زینای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ وه‌ک حوکمی زینای فه‌رج نیه‌! به‌ڵکو وه‌ک لێکچوونێک وایه‌ به‌زینا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ به‌ڕێگه‌یه‌کی حه‌رام چێژی خۆیان وه‌رگرتووه‌، ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک ئه‌و کوڕه‌ بگیڕێت یاخود شاهێدی له‌سه‌ر بۆ دروست بێت که‌شتێکی وه‌های کردووه‌ یاخود خۆی ئاشکرا بکات، ئه‌وا حوکمه‌که‌ی له‌ (التعزیرات) ده‌بێت، جۆره‌که‌شی حاکم بڕیاڕی له‌سه‌ر ده‌دات، وه‌ک لێدان و سه‌رزه‌نشت کردن له‌به‌ر چاوی کۆمه‌ڵێک یاخود دوورخستنه‌وه‌ ، به‌ندکردن...هتد. 

4/ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوا؛ هیوادارین که‌ گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی به‌ڕاستی بێت، با ئه‌و هیچ گومانی له‌ فراوانی ڕه‌حمی نه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت خۆی پاک بکاته‌وه‌و جارێکی تر نه‌چێته‌وه‌ نزیکی ئه‌و کاره‌ ناهه‌موارانه‌، ڕه‌حمی خوا زۆر فراوانه‌و جێی ئه‌ویشی تێدا ده‌بێته‌وه‌. 
هه‌روه‌ها با ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی له‌ نێوانی خۆی و خوای گه‌وره‌دا بێت، واته‌ ئاشکرای نه‌کات بۆ که‌س چونکه‌ ئه‌وه‌ش ڕێگه‌یه‌کی لێخۆشبوونه‌. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
..................................................................... 
ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌. 

  ژمارەی بینین 276

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus