سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گه نج چى بكا باشه تاكو له (زينا) دووركه‌ويته‌ وه ؟
بسم الله الرحمن الرحيم. كه نج جى بكا باشه تاكو له (زينا) دووركه ويته‌ وه .؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 271

گه نج چى بكا باشه تاكو له (زينا) دووركه‌ويته‌ وه ؟

بسم الله الرحمن الرحيم/ 
كه نج جى بكا باشه تاكو له (زينا) دووركه ويته‌ وه .؟

به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 
بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

گه‌نج ده‌بێت گوێ رایه‌ڵی خوداو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ [زینا ] دور که‌وێته‌وه‌ . خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێت {وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً }الإسراء32 
واتا : هه‌رگیز نه‌که‌ن توخونی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه‌ چونکه‌ به‌راستی ئه‌مه‌ تاوان و گوناهو هه‌ڵه‌و رێچکه‌یێکی زۆر ناقۆڵایه‌ . 
که‌واته‌ خودا نه‌یفه‌رموو ته‌نها زینا مه‌که‌ن به‌ڵکو له‌وه‌زیاتر ده‌فه‌رموێت تخونی مه‌که‌ون نزیک مه‌بنه‌وه‌ لێی هۆکاره‌کانی نزیك بونه‌وه‌ش یێك جار زۆرن له‌وسه‌رده‌مه‌ی تێیدا ده‌ژین . بۆ نمونه‌ ته‌ماشا کردنی ئه‌و زنجیره‌ فلیمه‌ بیانیانه‌ی له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کان لێده‌درێت هه‌روه‌ ها گۆرانی و مۆسیقا به‌تایبه‌تی گۆرانیه‌ مۆدێرنه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌رچی هه‌چی ره‌وشت و ئه‌ده‌به‌ لێیان به‌دی ناکرێت خوای په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات . هه‌روه‌ها هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ دامێن پاکی چاو پۆشینه‌ نه‌کردنی نه‌زه‌ره‌ چاوت ببپارێزیت له‌ حه‌رام هه‌روه‌ها هێنانی ژنه‌ ئه‌گه‌رنا به‌رۆژو بونه‌ . پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت « يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج , ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء » 
واتا : گه‌نجه‌کان ئه‌وه‌ی ده‌توانێت ژن بێنێت با ژن بێنێت وه‌ ئه‌وه‌ی ناتوانێت ژن بێنێت بابه‌رۆژو بێت چونکه‌ به‌رۆژو بون به‌رگریێکه‌ بۆ ئه‌و . له‌ تیره‌کانی شه‌یتان 
که‌وابو گه‌نج توانای هێنانی ژنی هه‌بێت واجبه‌ بیهێنێت بۆئه‌وه‌ی خێزان دروست بکات و خۆی دامێن پاك رابگرێت . 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 273

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus