سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گوناهێک به‌منداڵی ئه‌نجامدرا بێت.؟
به‌ڕێزانم من كاتى منداڵيم بووه به‌ڵام به‌بيرم دێ كه جارێكيان هه ندێ درهه‌مم له مزگه‌وتێك بردووه به‌ڵام نازانم چه‌نده‌ بووه‌، ئينجا چۆن ئه‌م هه‌قه له‌سه‌رم ده‌ڕوا ئيتر سوپاس.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 272

گوناهێک به‌منداڵی ئه‌نجامدرا بێت.؟

به‌ڕێزانم من كاتى منداڵيم بووه به‌ڵام به‌بيرم دێ كه جارێكيان هه ندێ درهه‌مم له مزگه‌وتێك بردووه به‌ڵام نازانم چه‌نده‌ بووه‌، ئينجا چۆن ئه‌م هه‌قه له‌سه‌رم ده‌ڕوا ئيتر سوپاس.؟

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
منداڵ هه‌تاوه‌کو ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ باڵه‌غبوون گوناهی له‌سه‌ر نانووسرێت، چونکه‌ منداڵ فه‌رمانی پێ نه‌کراوه‌ به‌ئه‌نجامدانی واجبه‌کان و وازهێنان له‌گوناهه‌کان و حه‌رامه‌کان.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"رفع القلم عن ثلاثة: عن النائم حتى يستيقظ، وعن الصبي حتى يحتلم، وعن المجنون حتى يعقل" رواه أبوداود والترمذي. واته‌/ قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر سێ کۆمه‌ڵ هه‌ڵگیراوه‌(واته‌ گوناهیان بۆ نانووسرێت)؛ خه‌وتوو هه‌تاوه‌کو هه‌ڵده‌ستێت، منداڵ هه‌تاوه‌کو باڵه‌غ ده‌بێت، شێتیش هه‌تاوه‌کو به‌هۆشی خۆی دێته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ بۆ گوناه، به‌ڵام زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که‌ منداڵ ئه‌گه‌ر چاکه‌ی ئه‌نجام دا ئه‌وا بۆی ده‌نووسرێت و پاداشتیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت هه‌رچه‌ند له‌سه‌ریشی نه‌بووبێته‌ ئه‌رک، هه‌روه‌ک له‌حه‌جی ماڵئاواییدا ئافره‌تێک منداڵێکی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، به‌رزی کرده‌وه‌ و وتی: ئایا بۆ ئه‌مه‌ حه‌ج هه‌یه‌؟ پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: به‌ڵێ، تۆش پاداشتت ده‌بێت. واته‌ منداڵه‌که وه‌ک حه‌جێکی سوننه‌ت بۆی ده‌نووسرێت، حه‌جی فه‌رزی له‌سه‌ر لاناچێت چونکه‌ هێشتا له‌سه‌ر فه‌رز نه‌بووه‌، وه‌ ئه‌وه‌ش که‌ حه‌جه‌که‌ی پێ ده‌کات پاداشتی ده‌بێت. 

له‌مه‌وه‌؛ ئه‌وه‌ی که‌به‌ڕێزتان کردووتانه‌ ئه‌گه‌ر له‌پێش باڵه‌غبوون بووه‌، ئه‌وه‌ پشت به‌خوا گوناهبار نه‌بووی، به‌ڵام شتێکی باشه‌ که‌ئێستا هه‌ست به‌گوناهباری ده‌که‌ی، وه‌ ئه‌گه‌ر توانیت له‌ڕووی چاکه‌وه‌ ده‌توانیت له‌باتی ئه‌وه‌ بڕێک پاره‌ وه‌ک خێر ببه‌خشی به‌و مزگه‌وته‌، خۆ ئه‌گه‌ر هی که‌سێکیش بووه‌، ئه‌وا ده‌توانیت شتێکی بۆ بکه‌یته‌ خێر، به‌وه‌س ئێوه‌ پاداشتان زیاتر ده‌بێت. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 273

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus