سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پاره‌یه‌ک له‌منداڵیدا دزرابێت، ئایا چی لێ بکرێت.؟
سلام الله عليكم دواى ده‌ستخوشى لێتان، من پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ته‌مه‌نى پێش باڵه‌غبووندا پاره‌ى يه‌كێكى خواردبێ، ئێستا چى بكات باشه؟ جزاكم الله خيرا.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 273

پاره‌یه‌ک له‌منداڵیدا دزرابێت، ئایا چی لێ بکرێت.؟

سلام الله عليكم 
دواى ده‌ستخوشى لێتان، من پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ته‌مه‌نى پێش باڵه‌غبووندا پاره‌ى يه‌كێكى خواردبێ، ئێستا چى بكات باشه؟ جزاكم الله خيرا.؟

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
بێگومان ماڵ خواردنی خه‌ڵکی به‌ناهه‌ق دزی کردنه‌ و له‌ئیسلامدا حه‌رامه‌ و حه‌ددیشی له‌سه‌ره‌، ئه‌ویش به‌بڕینه‌وه‌ی ده‌ستێتی ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی تێدا بێته‌ دیوَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا[المائدة:38] ، یه‌کێک له‌وانه‌ ده‌بێت گه‌وره‌و باڵه‌غ بووبێت. 
خوای گه‌وره‌ ڕێگری لێکردووین له‌خواردن و زه‌وتکردنی ماڵی ئه‌کتری مه‌گه‌ر به‌ڕێگه‌ی شه‌رعی وه‌ک کڕین و فرۆشتن و له‌ڕه‌زامه‌ندییه‌وه‌ بێتيَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُمْ[النساء:29].
پێغه‌مبه‌ریشمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"كل المسلم على المسلم حرام دمه وماله وعرضه." رواه مسلم. واته‌/ هه‌موو شتێکی موسوڵمان له‌ برایه‌کی موسووڵمانی حه‌رامه‌، خوێن و ماڵ و نامووسی. 

ئه‌گه‌ر منداڵێک دزی کرد و نه‌گه‌یشتبووه‌ ته‌مانی باڵه‌غبوون، ئه‌وا وه‌ک تاوان گوناهی له‌سه‌ر نییه‌ به‌پێێ فه‌رمووده‌ی"رفع القلم عن ثلاثة: عن النائم حتى يستيقظ، وعن الصبي حتى يحتلم، وعن المجنون حتى يعقل" رواه أبوداود والترمذي. 
منداڵ و شێت و خه‌وتوو قه‌ڵه‌میان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه چونکه‌ له‌ ئاستی ئه‌وه‌ نین ئه‌رکیان له‌سه‌ر شان بێت. 
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ حوکمی دزی هه‌بووه‌ و دزیش زوڵم و سته‌مه‌ و ده‌بێت بگێڕدرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی نه‌زانرێت له‌کوێیه‌! یاخود مردوو بێت یان نه‌زانرێت کێیه‌! 
‌ 
ئه‌گه‌ر ده‌ناسرێت ئه‌وا سه‌یر ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر مایه‌ی خێر و ئاسایی بێت گێڕانه‌وه‌ی به‌ئاشکرا ئه‌وا باشتره‌ ڕاسته‌وخۆ بگێڕڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌بێته‌ مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی یاخود فیتنه‌ و شه‌ڕ و ئاشووب، ئه‌وا ده‌کرێت به‌شێوه‌ی تر بۆی بگێڕڕێته‌وه‌، وه‌ک دیارییه‌ک یاخود به‌کسێکدا بۆی بنێردرێت یاخود بۆی بخرێته‌ ماڵه‌که‌ی یان شوێنی کارکردنی و بۆی بنووسرێت که‌ ئه‌و پاره‌یه‌ حه‌ڵاڵی خۆته‌ و ڕووداوه‌که‌ی بۆ باس بکه‌ی، هه‌تا ئه‌ویش قه‌بووڵی بکات و گه‌ردنت ئازاد بکات. 

ئه‌گه‌ر خاوه‌ن نه‌ناسراو بوو یان له‌ژتان نه‌مابوو یاخود نادۆزرێته‌وه‌، ئه‌وا ده‌کرێت بدرێته‌ که‌سێکی نزیکی ئه‌و وه‌ک ماڵ و منداڵی ئه‌گه‌ر موسوڵمان بوون یاخود بۆی ده‌کرێته‌ خێر و به‌ڵكو له‌دواڕۆژ پاداشته‌که‌ی پێ بگاته‌وه‌. http://www.dangiislam.org/faq/649/catid/18/ 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 324

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus