هه‌ڵه ئوممه‌تی ئیسلام گوناهبار ناکات.؟ به‌ڕێزان سڵاوی خواتان لێبێت. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پاش(39) ڕۆژ له بوونی منداڵه‌كه‌ی وای زانی بێت پاك بوه‌ته‌وه و خۆی بشوات و له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی جنس بكات به‌ڵام ڕۆژی دواتر ده‌ركه‌وێت كه سه‌د له سه‌د نه‌بووه پاكبوونه‌وه‌كه‌ی واته له ڕۆژی(40) تۆزێ شتی وه‌ك خوێنی دیوه، دووباره خۆی شۆردۆته‌وه.. ئایا ئه‌و ژن و پیاوه تاوانبارن یان نا؟ وه ده‌بێت چی بكه‌ن ئه‌گه‌ر تاوانبارن؟ خوا جه‌زای خێرتان بداته‌وه.؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زانایان ده‌فه‌رموون هه‌ر کاتێک ئافره‌ت بۆی ئاشکرا بوو له خوێنی زه‌یستانی(النفاس) پاک بۆته‌وه، ئیتر خۆشۆردنی له‌سه‌ر پێویسته و هه‌موو ئه‌رکه‌کانی ده‌که‌وێته‌وه ئه‌ستۆ له نوێژ و ڕۆژوو و ...تاد و له‌گه‌ڵ مێردیشی سه‌رجێیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێته‌وه. ماوه‌ی زه‌یستانی(٤٠) ڕۆژه، ئه‌گه‌ر له پێش(٤٠) ڕۆژ پاک بوویه‌وه، ڕاناوه‌ستێ و وسڵ ده‌کات، ئه‌گه‌ر له دوای(٤٠) ڕۆژیش خوێن به‌رده‌وام بێت، به خوێنی(نفاس) ناژمێردرێت. ئه‌وه‌ی خوشکه‌ش به گومانی زۆر(غلبة الظن) زانیوێتی خوێنی وه‌ستاوه و پاک بۆته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌رجێی(جماع) نێوانیان حه‌ڵاڵه، ئه‌وجا که دواتر خوێن بینراوه، هیچ گوناهێکیان له ئه‌ستۆ نییه. پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: خوای گه‌وره سێ شتی له‌سه‌ر ئوممه‌تم هه‌ڵگرتووه(به تاوان له قه‌ڵه‌می نادات)، هه‌ڵه و بیرچوونه‌وه و ئه‌وه‌ی به‌زۆری پێیان ده‌کرێ. "عن ابن عباس عن النبي صلى الله عليه وسلم قال إن الله وضع عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه" رواه إبن ماجة و صححه الألباني. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.