ئایا چاره‌سه‌ریت به‌کارهێنا پێش ئه‌وه‌ی گوناهه‌که بکه‌ی .؟ حوکمی (ده‌ستپه‌ڕکردن) چییه ؟ من که‌سێکم له به‌ریتانیا ئه‌ژیم که پڕه له فه‌ساد ئه‌گه‌ر ده‌ستپه‌ڕ نه‌که‌م له‌وانه توشی زینا بم !! تکایه وه‌ڵامی پێویستم بده‌نه‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێز ئێمه ده‌بێت له‌دوای چاره‌سه‌ری بڕۆین، نه‌وه‌ک هه‌ر بوترێت بۆئه‌وه‌ی زینا نه‌که‌ین با به‌ده‌ستی خۆ ئاره‌زوو ده‌ربکه‌ین. دڵنیاش به خوای گه‌وره ئاگادری دڵه‌کانه و باش ئێمه و لاوازیمان ده‌ناسێت.. وه‌ک پێشتر باسمان کردووه که ئه‌و کاره زۆربه‌ی زانایانی ئیسلام حه‌رامیان کردووه، هه‌ندێکیان نه‌بێت که فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر له‌زینا ترسا بۆی هه‌یه، یاخوود له‌حه‌رامه‌وه بۆی ده‌بێته مه‌کروه یان هه‌ر حه‌رامه به‌ڵام باشتره له زینا.. فه‌رموویانه له‌و حاڵه‌ته‌س ناببێت مه‌به‌ستی بێت شه‌هوتی خۆی تام بکات، به‌ڵکوو ته‌نها دایمرکێنێته‌وه هه‌تا نه‌یبات به‌ره‌و زیناکه! به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر له مرۆڤه‌کان له‌پێشدا خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان ئاره‌زوویان ده‌ورووژێنن، به‌بیرکردنه‌وه، ته‌ماشکردن، ده‌ستبۆ بردن، ئه‌وجا ده‌ڵێن بۆئه‌وه‌ی زینا نه‌که‌ین با ئه‌مه‌یان بکه‌ین! ئه‌وه له‌کوێ و خۆپاراستن له‌زینا له‌کوێ؟! ئه‌گه‌ر ده‌ستپه‌ڕکردن بۆ خۆشی بێت به‌ڵکوو به‌ره‌و زیناشت ده‌بات، مه‌گه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ته‌ماسکردنی فلیم و وێنه‌ی سێکسی زینای چاو نییه!؟ ئاخۆ ئه‌وه خۆ خستنه‌ناو ئاگری شه‌هوه‌ته‌وه نییه به‌ده‌ستی خۆ!؟ بێگومان هه‌موو ئه‌و نییه‌ت و هه‌وڵانه خوای گه‌وره باش ده‌یزانێت له دڵی به‌نده‌کانی، هه‌ر بۆیه خۆیشی ده‌زانێت کێ شایسته‌ی لێبوردنه و کێیان نا! بێگومان جیاوازی هه‌یه له نێوان دوو دز، یه‌کیان له‌برسا و ئه‌وی تر له‌تێریا دزی ده‌کا.ئه‌مه‌شیان هه‌روایه.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناتوانین بڵێین به‌حه‌ڵاڵ کردنی ده‌ستپه‌ڕ.. بۆیه با له‌پێشا بڕۆین به‌دوای چاره‌سه‌ری.. خوای گه‌وره بمانپارێزێت، ئامین. سه‌یری ئه‌و وه‌ڵامه بکه ٨٣٣ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.