سوڕی مانگانه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌نجه‌ت نییه بۆ ئیستیمناکردن .؟ السلام عليكم ئایا (إستمناء) جائیزه كاتێك خێزانه‌که‌ت له‌لای خۆت بێت به‌ڵام سورى مانگانه‌ى هه‌بێت؟ السلام عليكم به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئیستمناء وه‌کو له‌زۆر وه‌ڵامدا ڕوونمان کردۆته‌وه که حه‌رامه به‌لای زۆربه‌ی زۆری زانایانی ئیسلامه‌وه.. هۆکاری بێ‌نوێژی هاوسه‌ریش(الحیض) نابێته هۆی حه‌ڵاڵ کردنی، به‌ڵام ڕێگای تر هه‌یه بۆ پیاو که بتوانێت بیگرێته‌به‌ر هه‌تاوه‌کو ئاره‌زووی ده‌ربکات و دایمرکێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌یاریکردن و له‌زه‌ت وه‌رگرتن به‌هه‌موو جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌که جگه له فه‌رج و جیماعی کۆم(دبر)، یاخوود ئه‌گه‌ر که‌سێک خێزانه‌که‌ی ڕێگر نه‌بێت به‌ده‌ستی خۆی ئیستیمنا بۆ پیاوه‌که‌ی خۆی بکات، هه‌موو زانایان ڕێگایان به‌وه داوه، واته به‌ده‌ستی خۆت گوناهه و به‌ده‌ستی خێزانت یان هه‌ر شوێنێکی تری بێت جائیزه جگه له‌و دوو شووێنه‌ی باسمان کردن.. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت پیاو ئاگایی ئه‌وه بکات که کاتێک خێزانه‌که‌ی ئازاری بێ‌نوێژی هه‌یه، هیچ داوایه‌کی له‌و جۆره‌ی لێ نه‌کات چونکه ئه‌و له‌حاڵه‌تی ئازاردایه و پێویستی به‌یارمه‌تییه نه‌وه‌ک ناڕه‌حه‌ت کردن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.