چاره‌سه‌ر بۆ وازهێنان له ده‌سپه‌ڕكردن چییه .؟ ــــــــــــــــــــــــ من که‌سێکم له ئه‌ورووپا ده‌ژیم و که‌سێکم نوێژ ئه‌که‌م و ڕۆژوو ئه‌گرم و شتی حه‌رام ناخۆم. ته‌نیا گوناهێکم هه‌یه، ئه‌ویش ده‌سپه‌ڕکردنه. زۆر هه‌نگاو ده‌نێم بۆ ته‌رککردنی، به‌ڵام بۆم ته‌رک ناکرێ. ماوه‌یه‌ک ته‌رکی ئه‌که‌م؛ ماوه‌یه‌کی تر ده‌ستپێ ده‌که‌مه‌وه. ماوه‌ی (١٨) ساڵه ده‌سپه‌ڕ ده‌كه‌م، بۆم ته‌رك ناكرێت و ناتوانم ژن بهێنم لێره، چونكه هیچ شتێكم نییه لێره؛ واته جوابم نییه لێره. وه هه‌موو ڕێگایه‌كم گرتۆته به‌ر بۆ ته‌رككردنی. وه من كه‌سێكم شاره‌زاییی باشم هه‌یه له ئیسلامدا. تكایه چاره‌سه‌رێكم بۆ بدۆزنه‌وه. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆتان. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌سپه‌ڕکردن وه‌کو له وه‌ڵامی ٨٤٦ دا ڕوونمان کردۆته‌وه حه‌رامه و موسوڵمان نابێت ئه‌نجامی بدات. ئامۆژگاری ئێمه‌ش بۆ به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه که هه‌وڵی جیددی بده‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری و کۆڵ نه‌ده‌ی.. له‌خوا زیاتر نزیک به‌وه، عیباده‌ت و کرده‌وه‌ی چاکه‌ت زۆر بکه، شه‌ونوێژ و قورئانخوێندن و ته‌سبیحات و یادی خوا، هاتچۆی پیاوانی له‌خوا ترس و شاره‌زایان بکه، مه‌یه‌ڵه به‌تاڵ بیت و هه‌موو کاتت له خێر و خه‌می هه‌ردوو دونیات به‌سه‌ر به‌ره. ئه‌گه‌ر ئێوه به‌تاڵیتان نه‌هێشته‌وه له دڵ و مێشکتان به یادی خوا و زۆری عیباده‌ت و ساته‌کانی ژیانیشتان به کار و که‌سابه‌ت و فێربوون و خه‌ریکبوون بۆ خوا و تێکه‌ڵی خه‌ڵکانی باش و کۆڕ و دانیشتنی پیاوچاکان، ئیتر شه‌یتان و شه‌هوه‌ت له کوێیه‌وه بواریان ده‌بێت ڕێت پێ بگرن؟! ده‌رگاکانی شه‌یتان و ئاره‌زوو له خۆت داخه، به‌ته‌نیا مه‌به، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دیمه‌نی سێکسی و نه‌زه‌ری ئافره‌تان ده‌که‌ی وازبهێنه و تۆبه بکه، ئه‌مه‌یه سه‌ره ده‌زووی فیتنه و ده‌رگای شه‌ڕ.. له ده‌رگای خوا بده و زۆریش بکه، دوعا.. باشترین چه‌ک و وه‌سیله‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕه‌حمی خوا و ده‌ربازبوون.. به‌ڵام حه‌تمه‌ن دوعایه‌کی کرچ و کاڵ و داوایه‌کی ته‌نها به‌ده‌م و بێ کرده‌وه و ئه‌نجامدانی هۆکاره‌کان ئه‌سته‌مه قه‌بووڵبوونی لێ بکه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووی و هه‌ر خۆتت پێ ڕاناگیرێ! و به‌رده‌وامی ده‌که‌ی له‌سه‌ر گوناهه‌که، ئه‌وا دڵشکاوی لای خوای به‌زه‌یی و به‌خشنده به و لێی بێهیوا مه‌به، پێی بڵێ خوایه گیان من هه‌رچه‌ند به‌م گوناهه‌م تۆ تووڕه ده‌که‌م، سنوورت ده‌شکێنم، به‌ڵێن و په‌یمانم زوو هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه، به‌ڵام خوایه له بێ شه‌رمیم نییه له‌به‌رامبه‌ری تۆ، له لووت به‌رزی و با باکیم نییه، به‌ڵکو له لاوازی و بێ ده‌سته‌ڵاتی خۆمه که به‌گری و خۆگریم له‌رزۆک بووه به‌رامبه‌ر شه‌هه‌وات.. خوایه گیان ئه‌م سه‌رپێچییانه‌م نه‌که‌یته هۆکاری نه‌گبه‌تیم و به ته‌واوی مۆری خراپکاری بده‌ی به‌سه‌رما! خوایه گیان خۆت فه‌رمووته که هه‌رچه‌ندێک گوناه بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه لێمان خۆش ده‌بی، ئه‌ی به‌خشنده به چاکی و به‌خشنده‌یی خۆتمان له‌گه‌ڵ بکه و به‌پێی گوناهه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ مه‌که.. به‌م شێوه‌یه و زێتریش له خوا بپاڕێوه به‌ڵکوو کارت بۆ ئاسان بکات و وره‌ت به‌هێز بکات و شه‌ڕی ئاره‌زووه‌کانت لێ دوور بخاته‌وه.. هه‌تا ده‌توانی خۆت بگره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاره‌زووه‌که‌ت تۆی به‌زاند، هاوکاتی مه‌که له‌گه‌ڵ گوناهی تری وه‌ک ته‌ماشای دیمه‌نی حه‌رام و نه‌زه‌ر.. به‌ڵکوو با ئه‌وه‌ت به‌س بێت که حه‌رامێکی خوات شکاندووه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بووی، دڵنیابه بارت سووکتره لای خوای گه‌وره.. هه‌رچه‌ندیش دووباره‌ی تاوان بکه‌یته‌وه، با تۆبه‌شی هاوده‌م بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی بێ شه‌رمی نه‌بین له‌گه‌ڵ له‌بیرچوونه‌وه‌ی چاودێری خوای بینه‌ر و بیسه‌ر. له هه‌وڵه گرنگه‌کان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌تێکی ئیمانداری خواناسه‌وه به، به‌ڵکو ڕه‌حمی خوا نزیکه و زۆری نه‌مابێت. که‌مخۆری و به‌تایبه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی ئاره‌زوو به‌هێز ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕۆژوو بوون که باشترین چاره‌سه‌ری ڕاگرتنی شه‌هوه‌ته. ئه‌وه‌شه که پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌ستی بۆ ڕاکێشاوه"يا معشر الشباب ! من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر و أحصن للفرج و من لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء" أخرجه السيوطي وصححه الألباني. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.