ئه‌مه‌ش بۆچوونێکه که خۆڕه‌حه‌تکردن نه‌فرینی له‌سه‌ر بێت.؟ برایانى به‌رێز له پرسیارى 1302 ووتتانه استمناء له‌عنه‌تى له‌سه‌ره.. ئه‌م حه‌دیسه له كوىَ هاتووه كه له‌عنه‌تى كردبىَ؟؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زۆرفه‌رمووده له‌و باره‌یه‌وه هاتوون هه‌ر چه‌ند زۆربه‌ی فه‌رمووده‌كان قسه‌یان له‌سه‌ره به‌ڵام به‌گشتی یه‌كتر پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و یه‌كتر به‌هێز ده‌كه‌ن: له‌وانه: ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌گێرِێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی"مَلْعُونٌ مَنْ نَكَحَ يَدَه" واته/ هه‌ركه‌س به‌ده‌ستی خۆی ئاره‌زووی خۆی تێ بكات ئه‌وه له به‌زه‌یی خودا دوور ده‌بێت. به‌یهه‌قی له (شعب الإیمان) فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌گێرِێته‌وه له ئه‌نه‌سی كورِی مالیكه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی"سَبْعَة لَا ينظر الله إِلَيْهِم يَوْم الْقِيَامَة، وَلَا يزكيهم، وَلَا يجمعهُمْ مَعَ الْعَالمين، ويدخلهم النَّار أول الداخلين إِلَّا أَن يتوبوا إِلَّا أَن يتوبوا إِلَّا أَن يتوبوا ؛ فَمن تَابَ تَابَ الله عَلَيْهِ: الناكح يَده". واته/ حه‌وت كه‌س هه‌ن خوای په‌روه‌ردگار له قیامه‌تدا سه‌یریان ناكات، و لێیان خۆش نابێت، و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كۆیان ناكاته‌وه، و له‌و تاقمانه ده‌بن كه خوای گه‌وره پێش هه‌موو خه‌ڵكی ده‌یانخاته ئاگره‌وه، مه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن، و هه‌ركه‌س ته‌وبه‌ی كرد ئه‌وه خوا لێی خۆش ده‌بێت، كه‌سێك كه به ده‌ستی خۆی ئاره‌زووی خۆری تێر بكات. ئه‌بوسه‌عیدیش فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌گێرِێته‌وه ده‌فه‌رمووێت، پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی"أهلك الله - عَزَّ وَجَلَّ - أمة كَانُوا يعبثون بذكورهم". واته/ خوای په‌روه‌ردگار گه‌لێكی له‌ناو برد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاری و ده‌ستبازیان به ئه‌ندامی پیاوه‌تیانه‌وه ده‌كرد و ئاره‌زووی خۆیان به‌وه تێر ده‌كرد. هه‌رچه‌ند زانایانی فه‌رمووده ئه‌م فه‌رموودانه‌یان به لاواز له قه‌ڵه‌م داوه، به‌ڵام چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامی ئه‌و كاره و شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی كاریان پێ كردووه و ئه‌و جۆره ئاكاره‌یان به یاساغ و قه‌ده‌غه‌كراو له قه‌ڵه‌م داوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.