خۆڕه‌حه‌تکردن حه‌رامه به‌ڵام زینا نییه .؟ السلام عليكم ئايا خۆره‌حه‌تكردن به هه‌ر جؤرێك ئه‌بێته زينا؟ خودا پاداشتى خێرتان باته‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زینا ئه‌وه‌یه که‌مترین به‌شی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوێک به‌بێ گرێبه‌ندی شه‌رعی ماره‌کردن بچێته فه‌رجی ئافره‌تێکه‌وه، که‌مترینیش به سه‌ری ئه‌ندامه‌که دایانناوه، به‌ڵام خۆڕه‌حه‌تکردن(ئیستیمناء) زینا نییه، به‌ڵکوو ته‌نها گوناهێکه و حه‌رامه، بۆ زیاتر شاره‌زاییش له‌باره‌ی حومی خۆڕه‌حه‌تکردنه‌وه ئه‌مه بخوێنه‌وه ٥١٦. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.