بۆچی ده‌ستپه‌ڕ به‌ده‌ستی خۆت حه‌رام بێ و به هی خێزانت حه‌ڵاڵ .؟ سه‌لامی خواتان لێ بێت، به‌ڕێزان بۆچی ئه‌گه‌ر پیاو به ده‌ستی خؤی ده‌سپه‌ر بکات حه‌رامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ی بیکات بۆی حه‌ڵاڵه؟ خۆ هه‌ر یه‌ک زه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌و پیاوه، خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌ستپه‌ڕ حاڵه‌تێکی تایبه‌ته له نێوانی ژن و مێرد، له‌سه‌ر که‌می ده‌کرێ، ناگونجێ پیاوه‌که جیماع له‌گه‌ڵ ژنی خۆی که‌متر بکات و ڕازی بێت به ده‌ستی خێزانه‌که‌ی خۆی ڕه‌حه‌ت بکات! یان ژنه‌که‌ی ڕازی بێت مێرده‌که‌ی ڕه‌حه‌ت بکات به ده‌ستی و خۆیشی هیچ خۆشی نه‌بینێت، که‌واته ئه‌نجامدانی ڕه‌حه‌تبوون به‌ده‌ستی یه‌کتر له نێوانی ژن و مێرد له‌سه‌ر که‌مییه، له حاڵه‌تی بێ‌نوێژی ئافره‌ته‌که‌یه یان له پێشه‌کییه‌کانی جیماعه، هه‌ردووکیان به ده‌ست یه‌کتری ئه‌هه‌ژێنن هه‌تا گه‌رم ده‌بن پاشان سه‌رجێی ده‌ست پێ ده‌که‌ن، یان ڕێ ده‌که‌وێ پیاوه‌که شه‌هوه‌تی جوڵاوه و ئافره‌ته‌که‌ش نایه‌وێ سه‌رجیی ته‌واو بکات له‌به‌ر عوزرێک وه‌کو چوونه ده‌ره‌وه و فریانه‌که‌وتنی وسڵکردن! له‌مه‌وه شتێک له که‌می بێ زیانی دیار نابێ یان ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی نابێ، به‌ڵام که‌سێک که ژنی نییه بێگومان له‌سه‌ر زۆری خۆی بده‌ستی ڕه‌حه‌ت ده‌کات و به‌وه‌ش زیانه‌که‌ی زووتر و کاریگه‌تره. پاشان له حیکمه‌تی حه‌رامی ده‌ستپه‌ڕ به ده‌ستی خۆی بۆ ئه‌وه‌یه ژن و مێرد پێویستی سێکسییان به‌یه‌کتری بمێنێ و به‌وه‌ش په‌یوه‌ندی ژیان و خێزانییان گه‌رموگوڕتر ده‌مێنێ. جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی هه‌ر یه‌که بۆ خۆی شه‌هوه‌تی ده‌ربکات له‌ولاشه‌وه شه‌یتان زیاتر هانیان ئه‌دا هه‌تاوه‌کو به‌ره‌و حه‌رامی تر و ساردبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی و جیابوونه‌وه‌یان به‌رێ. زۆرێک هه‌ن له‌وانه‌ی ئیدمان بوون له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ، له‌دوای ژنخواستنیشیان ئه‌وه‌یان پێ خۆشتر بووه وه‌ک له سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان! ئه‌وه‌ش گومانی تێدا نییه ئاکامی په‌رته‌وازییی یاخوود ساردوسڕی په‌یوه‌ندی خێزانیی لێ ده‌که‌وێته‌وه. باشتریش وایه بڵێین ڕازین به هه‌موو حه‌ڵاڵ و حه‌رامێک خوای گه‌وره دایڕشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین بۆچی، چونکه نابێت گومانمان هه‌بێ له‌وه‌ی له فرمانه‌کانی خودا لاری یان بێحیکمه‌تی هه‌بێ!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.