بیر و خه‌یاڵی خراپ له پێشه‌کییه‌کانی تاوانه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ری تاوانه.؟ السلام عليكم من گه‌نجێكى 20 ساڵم هه‌نده‌ك جار خهياڵاتى جيماعى ده‌كه‌م، برايان به داخه‌وه 2 جار تووشى ئیستمنا بووم يانى به‌هۆى ئه‌و خهياڵانه تووشى هاتنه‌وه‌ى مه‌نى بووم ئه‌و خهيالانه حه‌رامه؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حوکمی ئیستیمناء وه‌کو چه‌ندین جار ڕوونمان کردۆته‌وه حه‌رامه و له هه‌ندێک حاڵه‌تی تایبه‌ت نه‌بێ نابێت به‌نده‌کانی خوا نزێکی بکه‌ونه‌وه.. شتێکیش حه‌رام بوو هه‌موو ئه‌و هۆکار و وه‌سیلانه‌شی حه‌رام ده‌بن که به‌نده ده‌گه‌یه‌نێته کردنی ئه‌و حه‌رامه.. ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه خه‌یاڵ و هاتنی بیرێک به مێشكدا له سه‌ره‌تاوه نابێته گوناهه ئه‌گه‌ر درێژه‌ی نه‌داتێ و به‌ره‌و ئیراده و عه‌زیمه‌تی نه‌بات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گوناهه‌که.. به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بیر و خه‌یاڵێک که بناغه‌ی سه‌رپێچی و تاوانێک بێت گومانی تێدا نییه به‌نده ڕاده‌کێشێت به‌ره‌و بوێری و جورئه‌ت له‌سه‌ر شکاندنی سنووری خوا.. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتانه و خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی پێ کردووین به‌وه‌ی شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان نه‌که‌وین.. ئه‌وه‌ی ماوه پێت بڵێین خه‌یاڵ و ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ خۆ و پێشه‌کیی نه‌زه‌ر و ته‌ماشاکردنی حه‌رامه و دیتینی حه‌رامیش پشهکییه بۆ ئیستیمناء و نزیکبوونه‌وه له ئافره‌ت(به چات و تێکه‌ڵی و هاوڕێیه‌تی) پاشان په‌نا ده‌گرین به خوا دهستابزی و زینا.. خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی پێ کردووین توخنی زینا نه‌که‌وین و لێی نێزیک نه‌بینه‌وه.. که‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌و خه‌یاڵات و بیره خراپانه هه‌نگاوی یه‌که‌مه له نزیکبوونه‌وه له شکاندنی سنووری خوا.. چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت؛ یادی خوا زۆر بکه‌ی، ئاماده‌ی ده‌رس و ده‌ور و تێکه‌ڵی موسوڵمانان و خه‌ریکبوون به بانگه‌واز و خزمه‌تی دینی خوا. کار و که‌سابه‌ت و خوێندن و سه‌ردانی برای موسوڵمان و نه‌هێشتنه‌وه‌ی به‌تاڵی و ته‌نیایی.. به‌هێزکردنی ئیمان و خۆشه‌ویستی خوا و ترس و شه‌رم لێی.. له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر تاوانێکیش تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه و په‌شیمانی، به‌ڵکوو خوای گه‌وره به‌زه‌یی به حاڵت بێته‌وه و به ڕه‌حمی خۆی ڕزگارت بگات.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.