که‌سێکی نوێژکه‌ر ئه‌گه‌ر خووی نهێنی ئه‌نجام بدات خێری زۆرتره یان شه‌ڕ .؟ السلام عليكم من نوێژ ئه‌که‌م درێژه‌ی نه‌ده‌مێ هه‌موو واجباتێكى خوداى ئه‌نجام ئه‌ده‌م وه نوێژه سوننهتهكانيش ده‌كه‌م به‌ڵام مانكى 1 جار يان 2 جار ده‌ستپه‌ڕ ئه‌كه‌م به‌ڵام ژنم نیيه، ئايا من خێرم زياتره يان گوناح؟ باوه‌ڕ كه‌ن نهزهريش ناكه‌م. خودا پاداشتى خێرتان بداته‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گوناهی خووی نهێنی(العادة السرية) له گوناهه گه‌وره‌کان دانه‌نراوه به‌ڵام گه‌وره‌یی و مه‌ترسییه‌که‌ی له‌وه‌دایه ئه‌ڵقه‌یه‌که له زنجیره‌ی گوناهه‌کانی پێشی زینا و داوێنپیسی، ئه‌گه‌ر بچوکیش بێت پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی؛ نه‌که‌ن گوناهه بچووکه‌کان ئه‌نجام بده‌ن به به‌رده‌وامی چونکه ئه‌وانیش که‌ڵه‌که ده‌بن له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی هه‌تاوه‌کو به هه‌لاکه‌ت و تیاچوونی دهباتک وه‌کو حاڵی خه‌ڵکانێک له دامێنی دۆڵێک لائه‌ده‌ن و هه‌ریه‌که و چلکه و لاسکێکی دار ئه‌هێنێ هه‌تاوه‌کو ئاگری خۆیانی پێ خۆش ده‌که‌ن و نانهکهیانی پێ ئاماده ده‌که‌ن، تاوانه بچووکه‌کانیش هه‌رکاتێک خاوه‌نه‌که‌ی بگرێ به هیلاکی ده‌بات.."إياكم ومحقرات الذنوب كقوم نزلوا في بطن واد فجا‌ء ذا بعود وجاء ذا بعود حتى أنضجوا خبزتهم وإن محقرات الذنوب متى يؤخذ بها صاحبها تهلكه" مسند أحمد. پێشینانیش فه‌رموویانه: سه‌یری بچوولی تاوانه‌که مه‌که!(وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌مه‌یان بچووکه و گه‌وره نییه!) به‌ڵكو سه‌یری ئه‌وه بکه سه‌رپێچی کێ ده‌که‌ی!! ئیبن عه‌باسیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی"لا كبيرة مع الاستغفار. .ولا صغيرة مع الاصرار" واته/ داوای لێخۆشبوو‌ن یهیک نابێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر له‌سه‌ر تاوانه گه‌وره‌کان و گوناهی بچکوویش بچووک نامێنێت له‌گه‌ڵ سووربوون له‌سه‌ری. په‌یوه‌ستبوونت به ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌کانی خوا و ئیسلامهتیتهوه جێی دڵخۆشی و ڕه‌حمه‌تی خوایه بۆت، بێگومان خێری ئه‌و فهرزانهش ئه‌گه‌ر به‌باشی پێشکه‌شی خوا بکرێن زۆرتره له شه‌ڕی ئه‌و تاوانه، به‌ڵام به‌نده‌ی له‌خواترس ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدات به پاکی و بێتاوانی بچێته‌وه لای په‌روه‌ردگاری، سهبریشت له‌سه‌ر تاعهتهکان هه‌مان سه‌بر نییه له‌سه‌ر نه‌کردنی گوناهه‌کان، به رآدهی خۆگریمان له‌سه‌ر عیباده‌ته‌کان زیاتر پێویستیمان به ئارامگرتنه له‌سه‌ر سنوور نه‌شکاندنی خوای په‌روه‌ردگار. خوای گه‌وره چه‌ندی پێ خۆشه گوێڕایه‌ڵی بکه‌ین ئه‌وه‌نده‌شی پێخۆشه سه‌رپێچی نه‌که‌ین.. تاوانه‌کانیش یه‌کتری ڕاده‌کێشن، ئێستاکه ده‌ڵێی نه‌زه‌ر و ئه‌ملاولات نییه، به‌ڵام دڵنیابه وا به‌دوای شه‌یتانه‌وه بووی و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنت به‌و ڕاده‌یه‌ی گوناهکردنت لا ئاسان بوو یاخود جورئه‌تت له‌سه‌ر به‌زاندنی سنووری خوا بۆ دروست بوو، ئه‌وساکه گوناهی تری به دوادا دێ.. له‌گه‌ڵ هه‌ر گوناهێکیش نووختهیهکی ڕه‌س له‌سه‌ر دڵت دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ت نه‌کرد و وازت نه‌هێنا خاڵی تری ڕه‌شی به‌دوادا دێ هه‌تاوه‌کو به ته‌واوی ڕه‌ش ده‌بێته‌وه، ئیتر وه‌کو گۆزهیهکهی ڕه‌شی سه‌ربه‌ره‌وخواری لێ دێت، هه‌ق وه‌رناگرێ و فه‌رمان ناکات به چاکه و ڕێگریش ناکات له خراپه، به‌ڵکو ته‌نها به دوای فه‌رمانه‌کانی نه‌فسی خۆیه‌وه ده‌که‌وێ، ئیتر دڵ ڕه‌ق ده‌بێ و ڕه‌نگه زه‌حمه‌ت بێ له دوای ئه‌و مردنه زیندوو بێته‌وه!! ئه‌وساکه وه‌کو چۆن گوناهه‌کان ئاسانن له‌لات، پشتگوێخستنی واجباتهکانیش هه‌نگاوی دواتر ده‌بێ و وات لێ دێت سوننه‌ته‌کان ده‌چوێنی و پاشان یادی خوات که‌م ده‌بێته‌وه هێواش هێواشیش له فه‌رزه‌کان سارد و سڕ ده‌بی و به کرچوکاڵی پێشکه‌شی خوایان ده‌که‌ی، دوای ئه‌وه خۆشی له شهههواتت ده‌بینی به‌ڵام هیچ خۆشیییهکی ڕۆحی و ده‌روونی له عیباده‌ته‌کانت نابینی، چونکه سڕ بووی له‌سه‌ر تاوان و مه‌ستی ئاره‌زووکان بووی، له‌ولاشه‌وه پێت ده‌وترێ(شه‌یتان به ده‌نگی خۆت): خۆ تۆ هه‌ڵگری ئه‌و هه‌موو گوناهه‌ی و ئاوه‌هاش به توێکڵ و ڕووکار موسوڵمانێتی و په‌رست ده‌که‌ی! تازه مه‌گه‌ر خوا ڕه‌حمه‌ت پێ بکات ئه‌گینا چۆن به‌م شڕۆڵی و له‌رزۆکییه‌وه به‌ندایه‌تیت لێ قه‌بووڵه!؟ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو لێی سارد بیته‌وه و بێ هیممه‌ت پاڵی لێ ده‌یته‌وه و ته‌نها پشت به ڕه‌حمی خوایی به‌ستی، ڕه‌حمی خه‌یاڵ!! وه‌ک مورجیئه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌وه‌نده به ڕوحمه چۆن ده‌مانسووتێنێ!؟ شه‌یتان فریوی داون به ڕه‌حمێک که شایسته‌ی نین! چونکه ئه‌گه‌ر ڕاستیان بکردایه کرده‌وه‌یان واز لێ نه‌ئه‌هێنا و ڕێگای ده‌ستکه‌وتنی ڕه‌حمه‌ی خوا ده‌گرت نه‌وه‌کو به خه‌یاڵ به ته‌مای بن و له مه‌یدانیش ده‌سه‌وسان و که‌وتوو.. برای به‌ڕێزمان ئه‌مه‌بوو دوا هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان، ئه‌وه‌شت پێ ده‌ڵێین که پشت به خوا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی واجبه‌کان و نه‌کردنی گوناهه گه‌وره‌کان، ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌ک که‌مێک گوناهی بچووکیشی هه‌بێت خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه ده‌رگای فێڵ و هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتانت له‌سه‌ر نه‌کاته‌وه، جیاوازیش هه‌یه له نێوانی که‌سێک جاروبار نه‌فسی زه‌فه‌ری پێ ده‌با و خۆی بۆ ڕاناگیرێ له کردنی دهستپهڕێک، له‌گه‌ڵ که‌سێک له‌سه‌ری ڕاهاتووه و بێ ئه‌وه‌ش دڵی ڕاچڵه‌کێ جورئه‌ت له‌سه‌ر گوناهه ده‌کا و شه‌رم له خوا ناکات!! یه‌که‌میان تاوان له‌لای گه‌وره‌یه و هێشتا دڵی نه‌مردووه به‌ڵام دووه‌میان له‌سه‌ر شه‌هوه‌ت و گوناهه ڕاهاتووه و وه‌کو فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) لێ بهسهرهاتووهکه : موسوڵمان له گوناهه‌کانی ده‌ترسێ وه‌کو حاڵی که‌سێک له دامێنێ شاخێک پاڵی داوه‌ته‌وه و له تاوێره به‌ردێک ده‌ترسێ له سه‌ری شاخه‌که‌وه گلۆر بێته‌وه و له‌ناوی به‌رێ، بێباوه‌ڕیش گوناهه‌کانی خۆی وه‌کو حاڵی که‌سێک ده‌بینێ که مێشێک دێت به‌لای ده‌موچاوی و به ده‌ستی کشه‌ی لێ ده‌کا و هۆشی لێی نییه. ئامۆژگاریمان ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ی ژن بخوازی و به یادی خواوه سه‌رقاڵ بیت، کاتی به‌تاڵی و ته‌نیایی بۆ خۆت مه‌هێڵه‌وه، له‌گه‌ڵ موسوڵمانان به و مه‌جلیسی پیاوچاکان.. یادی مردن و قیامه‌ت و سزای خواییش له بیر مه‌که.. ئه‌گه‌ر گوناهیش کرد ده‌ستبه‌جێ داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا و ئیستیغفاری زۆر بکه، با له به‌ینی خۆشت و خوادا بێ، هه‌وڵیش بده به‌ره‌و وازهێنان بڕۆی له‌گه‌ڵیان نه‌وه‌ک زیادکردن و به‌رده‌وامبوون، به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره به ڕه‌حمی خۆیت له‌گه‌ڵ بکات و نه‌گه‌یته ئه‌وه‌ی له خوا دوور که‌ویته‌وه و له شه‌یتان نێزیک!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.