خووی نهێنی حه‌رامه.؟ من ته‌مه‌نم 15 ساڵه ئایه خووی نهێنی حه‌رامه؟ زۆر سوپاس به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵط خووی نهێنی بۆ هه‌موو که‌سێ حه‌رامه، باشتریش وایه په‌نا به‌رینه به ئارام و نوێژ، ئه‌وه‌ش گرانه مه‌گه‌ر بۆ له‌خواترسان ئاسان بێتواستعينوا بالصبر والصلاة وإنها لکبيرة إلا على الخاشعين ، هه‌موو سه‌رپێچییه‌کی نه‌فس و ئاره‌زوو له پێشدا زه‌حمه‌تی تێدایه، وه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌سپێکی هار وایه، به‌ڵام که به‌سترایه‌وه ئیتر شه‌ڕی ڕائه‌گیرێ و لێی دڵنیا ئه‌بین، به برسیکردن و به‌ڕؤژووبوونیش جه‌ڵه‌وی ئه‌گرین و ده‌یخه‌ینه ژێر کۆنترۆڵ، ئیتر دوای ئه‌وه خێر دێ و ده‌رگاکانی ژیریی ئه‌کرێنه‌وه و دڵ وریا ده‌بێ و زانست فێر ده‌بین، به‌پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌سیری نه‌فس بووین له‌رزۆک و بێ ورده و دووڵ و تێکشکاو ده‌بین، بوێر نابین هه‌نگاو بنێین یان بگه‌ینه پله به‌رزه‌کانی دونیا و ئاخیره‌ت.. که‌واته کامیان ئاسانتره!؟ ماوه‌یه‌ک خۆگرتنه‌وه و داهاتوویه‌کی پڕشنگدار، یان هه‌تا ماوی له ململانێی ئاره‌زووه‌کان پاشقوول بخوێن!؟ بێگومان سه‌بری سه‌عاتێک زیاتر و خۆدامه‌زراندن له ئه‌وه‌ڵه‌وه هه‌زاران خێری به دواوه‌یه و دواتریش بڵێشه‌کانی ئه‌و ئاره‌زووه نامانگاتێ و کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌رمان نامێنێت. که‌واته ڕێگای گه‌یشتن به خوا و به‌رزی ئیمان هه‌ڵبژێره، ده‌بیته یه‌کێک له ناوداران و ده‌ستکه‌وتی باشت ده‌بێت بۆ خۆت و خه‌ڵکییش، ئه‌گه‌ر دوای ئاره‌زووش ده‌که‌وی هه‌ر هیچ زیانی نه‌بێ دوا ده‌که‌وی، ڕه‌نگه به‌فریای خه‌به‌ربوونه‌وه‌ش نه‌هێی، ساته‌کانی ژیانیش یان بۆمانن یان له زیانمانن، ئه‌وه‌ی به خۆڕایی و له خراپه ده‌ڕوا هه‌مووی حیساب ده‌بێ له سه‌رمان و زیانی پێ تووش دێین، ئه‌وه‌ش بۆ خوا و چاکه‌یه، دڵمان پێی خۆشه و ده‌مێنێ.. ئاوڕێک له پێشنیانیش بده‌وه تۆیش که ڕؤژه‌کانت ته‌واو بوون وه‌کو ئه‌وان ده‌بیته ڕابردوو ئه‌وجا به چاک یان به خراپ.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.