خووی نهێنی حه‌رامه و هه‌موو کات دوور ناخات له زینا .؟ سلاوی خواتان لێ بێت، پرسیاریك ئایا (الاستمناء) حه‌رامه یان نا به‌لام له گوناهی گه‌وره دوور ده‌خاته‌وه تكایه جواب له ریزمدا. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خووی نهێنی یان خۆڕه‌حه‌تکردن حه‌رامه بڕوانه وه‌ڵامی 52، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ده‌ڵێی له گوناهی گه‌وره دوورت ده‌خاته‌وه، مه‌رج نییه وا بێت به‌ڵکو بۆ زۆرێک له خه‌ڵکی ده‌بێته هۆی نزیکبوونه‌وه له گوناهی تر به‌تایبه‌تی زینا، چونکه زۆرێک له خه‌ڵکی بۆ خۆشی و گه‌یشتن به ئاره‌زوو ئه‌و خووه ئه‌نجام ده‌ده‌ن نه‌وه‌ک وه‌کو ناچارییه‌ک بۆ خۆدوورخستن له زینا، تاوانه‌کانیش یه‌کتری ڕاده‌کێشن، ئه‌وه‌ی خوونی نهێنی ده‌کات به چاویشی نه‌زه‌ر و ته‌ماشای دیمه‌ن و وێنه ئابرووبه‌ره‌کان ده‌کات، پێشینانیش وتوویانه(بیگری مشتێکه و به‌ری ده‌ی ده‌شتێکه) که‌واته ئاره‌زوو هه‌تاوه‌کو گه‌رمی بکه‌ی و خه‌ریکی بیت زیاتر داوا ده‌کات. له باتی ئه‌وه‌ش دوورکه‌وتنه‌وه و خه‌ریکبوون به یادی خوا و خزمه‌تی ئیسلام و خه‌ڵک و بانگه‌وازکردن و خۆئاماده‌کردن بۆ ڕۆژی دوایی باشترین ده‌رمانێکه بۆ چاره‌سه‌ری له ده‌ردی شه‌هوه‌ت. ئه‌وه‌ش که جائیز بێت ته‌نها بۆ که‌سێکه خه‌ریکه تووشی زینا ده‌بێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیناکه نه‌کات په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌م خووه چونکه بێگومان بچووکتره له زیناکه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.