که‌ی خوونی نهێنی ڕێپێدراوه .؟ سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت. ئایه ئاو هێنانه‌وه به ده‌ست له چ کاتێکدا ڕێگه‌ی پێدراوه.؟ سوپاس به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست بۆ که‌سانێک دروسته ترسی نزیکبوونه‌وه‌یان هه‌یه له زینا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خووه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌ردووکیان شه‌ڕ و گوناهه‌یه به‌ڵام بێگومان له ناچاریی تووشبوون به دانه‌یه‌کیان شه‌ڕی بچووک و که‌متر گوناه هه‌ڵده‌بژێرین وه‌ک له گوناهی گه‌وره‌ی زینا!! به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و که‌سه ئه‌و ڕاستییه بزانیت که ئه‌نجامدانی ئه‌و خووه له‌به‌ر پێویستییه بۆ ڕزگاربوون له تووشبوون به گوناهی زینا نه‌وه‌ک بۆ چێژوه‌رگرتن و ڕابواردن.. ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه ٣١٥٧ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.