ئافرەتانیش خۆڕەحەتکردنیان لەسەر حەرامە .؟ سلام علیکم. ئایا ده‌ستپه‌ڕ کردن حه‌رامه بۆ کچ؟ ئایا غوسل ده‌رکردن دوای ئه‌وه واجبه یان نا ؟؟؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خۆڕەحەتکردن(ئیستیمناء؛ ئاوهێنانەوە) بۆ کوڕ بێت یاخود کچ حەرامە، دەتوانیت لێرە زیاتر بخوێنیتەوە ٨٣٣ . دەربارەی وسڵیش؛ ئەگەر بووە هۆی هاتنەوەی مەنیی، بەڵێ وسڵ پێویستە، بەڵام تەنها یارکردنێک بێت و نەگاتە هاتنەوەی مەنی، خۆشۆردنی ناوێت و تەنها دەستنوێژ وسڵێتی. بۆ ناسینەوەی مەنیش لە ئاوەکانی تر؛ مەنیی ڕەنگی سپییە یاخود زەردباوە، جۆری خواردن کاریگەری دەکاتە سەر، بۆنیشی وەکو هەویرە، بە تەکان دەردەچێت و لە دەرچوونی هەستی چێژی سێکس و ڕەحەتبوون هەیە، دواتریش لەشخاوبوونەوە و هەستکردن بە سستی و خەوتن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.