سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خووی نهێنی ڕێپێدراوە .؟
سڵاوی خواتان لێبێت ... من گه‌نجێكم كه‌ ته‌مه‌نم 21 ساڵه‌ به‌ده‌ست ئاره‌زوومه‌وه‌ گیرم خواردووه‌ ، زۆر جار به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی سێكسی م به‌رزبۆته‌وه‌ له‌وه‌ ترساوم كارێكی خراپ بكه‌م بۆیه‌ به‌هۆی ئازاره‌وه‌ له‌ بیر خۆم بردۆته‌وه‌ بۆنموونه‌ ده‌ستم بڕیوه‌ یان سه‌ری خۆم له‌ دیوار داوه‌ ... بێجگه‌ له‌وه‌ش من ئایه‌ته‌ الكرسیم خوێندووه‌ هه‌موو جار به‌ڵام ته‌نها به‌هۆی ئازار ده‌توانم له‌بیر خۆمی ببه‌مه‌وه‌ . پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌نجام دانی خوی نهێنی ڕیگه‌پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خۆم به‌تاڵ بكه‌مه‌وه‌ یان نا؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی به‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئازار به‌ خۆم بگه‌ێنم خووی نهێنی ئه‌نجام بده‌م ڕێگه‌ پێدراوه‌ ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 551

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئەسڵ ئەوەیە خوونی نهێنی حەرامە، بەڵام ئەگەر نەیتوانی خۆی بگرێت و ترسا لەوەی تووشی گوناهی زیاتر و گەورەتر دەبێت، لەم حاڵەتەدا دەڵێین ئەنجامی بدە وەک ئەوەی گوناهێکی بچووکتر ئەنجام دەدەیت لەباتی ئەوەی گوناهێکی گەورە ئەنجام بدەیت! جیاوازییش هەیە لە نێوانی دوو جۆر ئەنجامدانی ئەم تاوانە؛ یەکێکیان خاوەنەکەی بۆ خۆشی و ڕابواردن ئەنجامی دەدات و زۆر جارانی بەبێ ئەوەی ئارەزووی زۆری بۆ بهێنێت خۆی دەیجوڵێنێت و دەیروژێنێت، لەگەڵ کەسێکی تر لێی نزیک نابێتەوە و مەبەستی نییە بەڵام ئارەزووی بەهێزە و هەندێ جار زۆری بۆ دێنێت، ئەویش وەک ناچاریی ئەنجامی دەدات.. 
کەسی یەکەم نەزەر و تەماشای حەرام و حەزی لە بەدوای ڕۆیشتنی ئارەزوویەتی، بەڵام کەسی دووەم هێشتا سەرەتایەتی و دەترسێ و خۆیشی لەو هۆکارانە دەپارێزێت کە ئارەزووی دەوروژێنن.. بەڵکو بەڕؤژوو دەبێت و گوناه ئازاری دەدات و لۆمەی نەفسی خۆی دەکات، بەڵام ئەوی یەکەم گەیشتۆتە ئاستێک لە دوای ئەنجامدانیشی دڵی ناڕەحەت نابێت چجای ئەوەی خەمی تۆبەی بێت.. 

کەواتە برام؛ پێویست ناکات بەوەی خۆت بریندار بکەیت! بەڵکو پێویستیت بە زیادکردنی ئیمان و هەستکردن بە چاودێری خوا و ترسان لێی و شەرمکردن و خۆشەویستی بەرامبەری.. هەتا دەگەیت بەو مەنزیلەت و پلە بەرزانەی ئیمان بێگومان چەندین جار هەڵدەخلسکێیت و دەکەویت، بەڵام نابێت بێهیوا بیت لە هەڵسانەوە و بەڕێکەوتن!! ئیمان زیاد دەکات بە زیاتر ناسینی خوا و مردن و ژیانی گۆڕ و قیامەت.. بە بەردەوامی یادکردنی خوای گەورە و دڵسۆزی نیشاندان و پاڕانەوەی بەدڵ و بەردەوام.. پێویستیت بەوەیە هاوڕێیەتی پیاوچاکان و ئامادەبوونی دەرس و دەوریان بیت، هەروەها گوێگرتن لە ئامۆژگاریی و وانە عیلمییەکان.. 
پێویستیت بەوەیە دوور کەویتەوە لەو هۆکارانەی ڕێگەن بۆ تووشبوون بەو گوناهە، هەروەها بەڕؤژووبوون چونکە ڕۆژوو ڕێگەی گەیشتنە بە تەقوا.. نوێژە فەرزەکان لە کاتی خۆی و بە جەماعەت بکە، سوننەتەکان ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی خوای گەورە خۆیشی بوێیت، هەموو شت ئەگەر گرانیش بێت بە ویستی خوا ئاسانە و سووک دەبێت. 

مەهێڵە تۆبەت دوا بکەوێت بەڵكو زوو تۆبە ئەنجام بدە و بە دوای گوناهیش چاکەی زۆر بکە لە نوێژ و عیبادەت و خێر.. بەڵکە ڕۆژێک دێت بەسەر خۆت زاڵ دەبیت و دەتوانیت جلەوی نەفست بگریت و بیخەیتە ژێر بەهێزی ئیمانتەوە.. پێغەمبەری خواش(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ئیمانی نییە ئەو کەسەی ئارەزوو و حەزی خۆی وا لێنەکات ملکەچی ئەوە بێت من هێناومە.. مەبەستی ئەوەیە ئیسلامەتی تەسلیمبوونە و خۆبەدەستەوەدانە و دەبێت هەموومان بەو شێوەیە بین ئەگینا موسوڵمانێکی باش نابین.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 680

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram