سه‌ير كردنى مامؤستاى سافيره له‌كاتى وانه وتنه‌وه.؟ بسم الله، سه‌ير كردنى مامؤستاى سافيره له‌كاتى وانه وتنه‌تگوه‌يدا ده‌بێته گوناه؟ گه‌ر سه‌يريشى نه‌كه‌م ئاگام له ده‌رسه‌كه نامێنێ؟ وسلام. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ده‌ڵێین زۆر به‌داخه‌وه که ئێستا وای لێهاتووه زۆربه‌ی زۆری خوێندنگا و زانکۆ و په‌یمانگاکان تێکه‌ڵاوی تێدا په‌یدابووه، هه‌م تێکه‌ڵاوی فێرخوازان و هه‌م تێکه‌ڵاوی نێوان مامۆستای پیاو بۆ ئافره‌تان و ئافره‌تیش بۆ پیاوان.. ئه‌وه‌ش به‌ڵایه‌که هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه مه‌گه‌ر که‌مێک نه‌بێت. هه‌رچه‌نده ئیسلام ته‌واو له‌پشتی زانست و زانیارییه و به‌ڵکو به په‌رستیشی ده‌زانێت گه‌ڕان به‌دوای زانستداو ڕێگه‌گرتنی زانستیشی به‌ڕێگه‌گرتنی به‌هه‌شت ناساندووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاسا و بنه‌مای وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییه‌ی کێشاوه، بۆ نمونه هه‌تاوه‌کو زانای پیاو هه‌بێت ڕێگه‌ی نه‌داوه ئافره‌ت به پیاو زانسته‌کان بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵام له‌نه‌بوونیدا به‌ڵێ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که یه‌کترییان فێرکردووه به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی سنورێکی شه‌رعیدا.. ئێمه ناتوانین ڕێنمومایی که‌س بکه‌ین بچێت خوێندن بکات له‌و خوێندنگا تێکه‌ڵاوانه‌دا چونکه شه‌ڕ و فیتنه‌ی زۆریان تێدایه و جائیزیش نییه له بنه‌ڕه‌تدا.. به‌ڵام که که‌سێک له‌ناو خوێندنه‌که‌دایه و ئاماده‌ش نییه وازی لێبهێنێت ئه‌وا باشتر وایه بۆی هه‌وڵی ته‌واو بدات خۆی بپارێزێت له‌و فیتنه‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بنه هۆی کڕمۆڵ بوونی ئیمانه‌که‌ی و له‌ده‌ستدانی ئیسلامه‌که‌ی، چونکه ئیمان و ئیسلام وه‌ک ده‌ستمایه‌ی بازرگانێک وایه ئه‌گه‌ر ئیفلاسی کرد له‌ده‌ستمایه‌که‌ی ئیتر چی به‌ده‌سته‌وه ده‌مێنێت! به‌ڕاستی زۆرکه‌س هه‌بوون کاتێک چوونه ئه‌و زانکۆ تێکه‌ڵاوانه ئیمانه‌که‌یان له‌ده‌ست دا له‌دوای ئه‌وه‌ی نوێژکه‌ر و ئیماندارێکی باشیش بوون. بۆیه په‌یوه‌ستبوون به‌و خۆپارێزییانه‌وه مه‌رجی مانه‌وه‌یه له‌و خوێندنگایانه‌دا، له‌وانه وه‌ک؛ دانه‌نیشتن له‌گه‌ڵ کچان یان نزیکبوونه‌وه لێیان، به‌شدارینه‌کردنی ئاهه‌نگ و بۆنه‌کانیان چونکه فه‌سادی زۆری تێدا ده‌کرێت.. په‌یوه‌ستبوون به ڕه‌وشته به‌رزه‌کانی ئیسلامه‌وه، بانگه‌وازکردن، گرنگیدان به یادی خوا‌و یادی مردن و قیامه‌ت هه‌تا له‌خراپه خۆی بپارێزێت...هتد کاتێکیش مامۆستایه‌ک ئافره‌ته، سه‌یرکردنی نه‌زه‌ره‌و گوناهه‌یه، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێکردووین به‌چاوپاراستن له‌به‌رامبه‌ری حه‌رامه‌کان، ده‌فه‌رموێت: قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ[النور:30]. واته/ ئه‌ی موحه‌ممه‌د بڵی به ئیمنداران که چاوی خۆیان داگرن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جائیز نییه ته‌ماشای بکه‌ن، هه‌روه‌ها با ئه‌ندامی خۆیان بپارێزن له زینا و هه‌موو ناڕه‌واییه‌کی تر، ئه‌وه پاکتره بۆیان و خوای گه‌وره ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن. وشه‌ی يَغُضُّوا مه‌به‌ستی به‌داخستنی چاو نییه به‌ڵکو به‌داگرتنی، به‌جۆرێک که ڕاسته‌وخۆ و به‌مه‌به‌ست سه‌یری حه‌رامێک نه‌که‌ی(نامه‌حره‌م)، پاشان ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌ر باسێک شی ده‌کاته‌وه ئه‌وه ته‌نها به‌گوێگرتن وه‌رده‌گیرێت، خۆ ئه‌گه‌ر باسێکیش له‌سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه ئه‌وا ده‌توانی سه‌یری ته‌خته‌ڕه‌شه‌که بکه‌ی.. گرنگ ئه‌وه‌یه که ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای نه‌که‌ی.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ----------------------------------------------------------------- ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید) وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.