سه‌یرکردنی ئافره‌تی سافیره.؟ سڵاوتان لێبێت ئازیزان. سه یرکردنی ئافره تی سافیره حه رامه ئه گه ر بۆ زه وقی خۆت ته ماشا بکه یت. به رێزان من له شوێنی کاره که م ئافره ت و کچی گه نج دێن بۆ ناو شوێنی کاره که م زۆر جار روبه روی یه‌کتری ده بینینه وه. که من سه یر بکه م ته نها یه ک چاو تروکاندنه. ئایا من توشی گوناحه ده بم.؟ خوا جه زای خێرتان بداته وه. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بێگومان ته‌ماشکردنی ئافره‌ت(بێ له‌و حاڵه‌تانه‌ی جائیزن)، ڕه‌وا نییه و حه‌رامه، ئه‌گه‌ر سه‌یرکردنه‌که به‌مه‌به‌سته‌وه بێت، سه‌یرکردنی حه‌رام زینای چاوه و یه‌کێکیشه له پێشه‌کییه‌کانی زینا.. ئه‌وه‌ی ته‌نها له بینین‌دا جائیز بێت به‌رچاوکه‌وتنی کتوپڕه(النظر الفجأة)، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌سته و نیازی تێدا نییه، به‌ڵام ده‌بێت به‌زوویی چاوی وه‌رگێڕێت له حه‌رامه‌که و پاشانیش نه‌یگێڕێته‌وه سه‌ری دووباره.. جه‌ریری کوڕی عه‌بدوڵڵا-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: " سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم: عن نظر الفجأة؟ فأمرني أن أصرف بصري". رواه مسلم. واته/ پرسیارم کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ر سه‌یرکردنی کت‌وپڕ، فه‌رمانی پێکردم که چاوم وه‌رگێڕێم لێی(واته که نه‌یزانیوه و پاشان ده‌زانێت به بینینه‌که ئیتر ده‌بێت چاوی وه‌رگێڕێت و به‌رده‌وام نه‌بێت له‌سه‌ری).. ئیمامی نه‌وه‌وی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له‌شه‌رحی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێت: "مانای کت‌وپڕ ئه‌وه‌یه که چاوی بکه‌ێته سه‌ر بێگانه‌یه‌ک به‌بێ مه‌به‌ست، ئه‌وه گوناهی له‌سه‌ر نییه له‌سه‌ره‌تایه‌وه، بۆیه پێویسته چاوی خۆی له‌سه‌ری وه‌رگێڕێت ده‌ستبه‌جێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کرد ئه‌وا هیج گوناهێکی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی کرد له‌و سه‌یرکردنه ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه گوناهبار ده‌بێت، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ[النور:30]. واته/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به ئیمانداران بڵێ که چاوی خۆیان ڕاگرن له ئاستی حه‌رام و عه‌وره‌تیشیان بپارێزن، ئه‌وه بۆ ئه‌وان پاکتره و به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ئاگایه له‌هه‌موو کرده‌کانی ئه‌وان." هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "يا علي لا تتبع النظر النظرة، فإن لك الأولى وليست لك الآخرة". رواه أحمد والترمذي وأبو داود، واته/ ئه‌ی عه‌لی؛ نه‌زه‌رێکی تر به‌دوای نه‌زه‌رێکی تردا مه‌خه، چونکه له‌سه‌ر یه‌که‌میان لێت ناگیرێت و دووه‌میشیان له‌سه‌رت ده‌که‌وێت. خوای گه‌وره‌ش ئاگاداری هه‌موو نییه‌ت و کردار و گوفتاره‌کانمانه، ده‌فه‌رموێت: َيعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ[غافر:19]. واته/ خوای گه‌وره ده‌زانێت به خیانه‌تی چاوه‌کان- له‌دیتنی حه‌رام- و ئه‌وانه‌ش که له‌دڵه‌کاندا په‌نهانن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.