تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه کوفر و بێباوه‌ری ده‌شواته‌وه .؟ سلاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت ,به‌ريزان من له‌سه‌ر ئه‌و پرسياره‌ی که‌وه‌لامتان داوه‌ته‌وه که ئه‌لێ به‌کوفرکردن گرێ به‌ندی هاوسه‌رێتی هه‌لئه‌وه‌شێته‌وه, پرسيارم هه‌يه: من وه‌کو خۆم ئه‌لێم هه‌زاران جار ته‌وبه‌و استغفروالله به شه‌رمه‌زاریوه ئه‌لێم پێش ژن هێنانم و دوای ژن هێنانم زۆر جار کوفرم کردووه به‌لام به‌هيچ شێوه‌يه‌ک نه‌م زانیوه‌که طلاقی پێ ئه‌که‌وێت وه له‌کاتی دياری کراودا ته‌وبه‌م له‌سه‌ر نه‌کردووه له‌به‌ر نه‌فامی م ، ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م خوای گه‌وره لێم خۆش ئه‌بێت ، ياخود به‌ريزان چ رێگايه‌ک بگرمه به‌ر تاکو له‌و گوناهانه رزگارم بێ ، خوای گه‌وره له خۆم رازی بکه‌م , خوای گه‌وره ره‌حم به‌هه‌موولايه‌کمان بکات ,خوای گه‌وره پاداشتی ئێوه‌ش بداته‌وه بۆ ئه‌رک و ماندووبونتان, چاوه‌رانی وه‌ڵامی به‌رێزتانين. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌نها تۆبه و په‌شیمانی و ئیستیغفار به‌سه بۆ پاکبوونه‌وه‌ت له‌و گوناهه که له هه‌موو گوناهه‌کان گه‌وره‌تره. موسوڵمان به کوفر کردن له دین هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام بۆی هه‌یه تۆبه بکات و په‌شیمان بێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش له هه‌موو گوناهێک خۆش ده‌بێ و ده‌یسڕێته‌وه..١٨١٨ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.