ئه‌وه هه‌مووی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه.؟ سلاو به‌ریزان پئشهکی ده‌ست خۆشیتان لئ ئه‌که‌م ۆ ئهمم ماڵپه‌ره جوانه, هیوادارم خودای مه‌زن به بههشتان شاد بکات, من پرسارێکم هه‌یه ده‌رباره‌ی خۆم من وا بۆ ٢ سال زیاتر ئه‌بێ تۆبه‌م کردووه، به‌س تووشی نه‌خۆ شی بیرکردنه‌وه هاتوم، وام لێ هاتووه هه‌موو که‌سێکم لێ بووه به دووژمن، وه دوای ئه‌وه‌ش کفر دێت به دڵ و ده‌روونمدا، زۆر بێزاری کردووم، وام لێهاتووه که‌سه نزیکه‌کانیشم لئ بووه به دوژمن، ئه‌گه‌ر ئێوه بتوانن یارمه‌تییه‌کم بده‌ن ئه‌وامنیش له‌دوعا بێ به‌شتان ناکه‌م، خودای گه‌وره جه‌زاتان باته‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی ئێوه تووشی بوون وه‌سوه‌سه‌ی سه‌ره‌تای ئیمانه، شه‌یتان بۆ ئه‌وانه‌ی نوێموسوڵمانن وه‌سوه‌سه‌ی بیرکردنه‌وه و کوفریان بۆ ده‌هێنێت، به ده‌نگی خۆت کوفر ده‌کات هه‌تا وابزانی خۆتی، ئه‌وه قهرینێکه له شیتان له‌گه‌ڵت، (قرین) واته هه‌میشه له‌گه‌ڵته و لێت جیا نابێته‌وه، ڕزگارییش له‌وه به یادی خوا و خۆخه‌ریککردن به کاری خێر و عیباده‌ته‌وه ده‌بێت چونکه شه‌یتان سوڵتان و ده‌سته‌ڵاتی نامێنێت له‌سه‌ر به‌نده دڵسۆزه‌کانی خوا و ئه‌وانه‌ی یادی ده‌که‌ن، خوای گه‌وره دهفهرموێإِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ..[احجر:٤٢]، واته/ به‌ڕاستی ئه‌ی شه‌یتان تۆ ده‌سته‌ڵاتت نییه‌و نابێت له‌سه‌ر به‌نده‌کانم. ئیبن عه‌بباس-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"الشيطان جاثم على قلب ابن آدم، فإذا سها وغفل وسوس، وإذا ذكر الله خنس". واته/ شه‌یتان خۆی داکوتاوه له دڵی ئاده‌میزاد، ئه‌گه‌ر بێ‌ئاگا بوو خوتخوته‌ی بۆ ده‌نێرێ و تووشی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یادی خوای کرد ده‌رده‌چێ و نامێنی. که‌سێکیش شه‌یتان قسه‌ی بۆ بکات و ئاڕاسته‌ی بکات له خه‌فه‌ت و ناره‌حه‌تی زیاتر چی ده‌بینێته‌وه! له کاره‌کانی شه‌یتانه بهشهردان و ڕوواندنی گیانی ڕه‌ق و دووبه‌ره‌کی، خوای گه‌وره دهفهرموێإِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء...[المائدة:٩١]. شه‌یتان به هه‌وڵدانی کوفرکردن و دوورکه‌وتنه‌وه‌مان له په‌رستنی خودا و دووبه‌ره‌کی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بوغز و ڕق، ده‌یه‌وێ له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیا بین، به‌و دوو تاوانه‌ش له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کان ده‌ستی پێ کرد له پێش هاتنی یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ر که نوح بوو(سه‌لامی خوا لێ بێت) ، شه‌ڕ و فیتنه‌یی خسته نێوان نه‌وه‌کانی ئاده‌م و تووشی هاوه‌ڵدانانی بۆ خوا کردن. بیر بکه‌وه له فه‌زڵی خۆشه‌ویستی و خواردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی و شاردنه‌وه‌ی ڕق، بزانه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ"من كظم غيظا وهو قادر على أن ينفذه دعاه الله عز وجل على رءوس الخلائق يوم القيامة حتى يخيره الله من الحور العين ما شا‌ء" رواه أبوداود. واته/ هه‌ر که‌سێک توڕه‌یی و بوغزی خۆی بخواته‌وه و بشارێته‌وه له کاتیکدا ده‌شتوانێ دهریببڕێ، ئه‌وا خوای گه‌وره بانگی ده‌کات له‌به‌رچاوی هه‌موو مه‌خلووقات، هه‌تاوه‌کو چه‌ند و چۆنی ده‌وێ له حۆرییه‌کانی به‌هه‌شت بیداتێ. یاخوود پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) موژده‌ی به‌هه‌شتی دابووه هاوه‌ڵێک له هاوه‌ڵه‌کانی، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو وه‌کو خۆی ده‌یوت: من کاتێک ده‌چمه جێگای خه‌وه‌وه، دڵی خۆم له هه‌موو موسوڵمانان بێگه‌رد و ساف ده‌که‌مه‌وه و ڕقم له که‌س نییه. پاشان له ته‌واوی ئیمانه له‌به‌ر خوا باوه‌ڕدارانت خۆش بوێ"من أحب لله وأبغض لله وأعطى لله ومنع لله فقد استكمل الإيمان" رواه أبوداود. یاخوود وه‌کو موعاز-خوا لێی ڕازی بێت- کاتێک پرسیاری کرد له چاکترین کرده‌وه، پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی" أن تحب لله وتبغض في الله وتعمل لسانك في ذكر الله قال وماذا يا رسول الله قال وأن تحب للناس ما تحب لنفسك وتكره له‌م ما تكره لنفسك وأن تقول خيرا أو تصمت" رواه أحمد. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ " ثلاث من كن فيه وجد طعم الإيمان وقال بندار حلاوة الإيمان من كان يحب المر‌ء لا يحبه إلا لله.." أبوداود. واته/ سێ شت هه‌یه هه‌رکه‌سێک تێیدا بێت تام یان شیرینی ئیمان ده‌نۆشێ: یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌یه که‌سێکی خۆش نه‌وێ مه‌گه‌ر له‌به‌ر خوا.. واته باوه‌ڕدارانی خۆش بوێ ته‌نها له‌به‌ر خوا و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش شیرینی باوه‌ڕ بنۆشێ، له هه‌موو پاشاکانی دونیا ده‌روونی ئاسووده‌تر ده‌بێ. برای به‌ڕێز؛ ئامۆژگاریت ده‌که‌ین به‌وه‌ی بچۆره مزگه‌وت و نوێژ به کۆمه‌ڵ بکه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانی و بۆت ده‌کرێ، له‌وێ قورئان بخوێنه و دوعا بکه، داوا له خوا بکه شیفای دڵت بدات و له زاڵگه‌ی شه‌یتان ڕزگارت بکات، داوای ئارامی و ئاسوووده‌یی بکه، ویرد و زیکری دوای نوێژه‌کان بخوێنه و نوێژی سوننه‌ت و شه‌ونوێژ و گوێگرتن له وتاری ڕۆحی و ئیسلامی و هاوڕێیه‌تی پیاوچاکان و ئامادابوونی ده‌رسه‌کان، ئه‌مانه هه‌موو یادی خوایه و دڵئارامیت پێ ده‌به‌خشن، له‌لایه‌کی تریش بوار بۆ شه‌یتان ناهێڵێته‌وه بێته دڵت و وسوهسهت بۆ بهێنێت، هه‌تاوه‌کو به‌هێزیش ده‌بیت، هه‌ر کاتیک ئه‌و بیرانه هاته دڵ و مێشکت، ده‌ستبه‌جێ یادی خوا بکه و تۆزقاڵێکیش له‌سه‌ر ئه‌و بیره درێژه مه‌کێشه، هه‌تاوه‌کو ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر هاتوه دیسان یادی خوا و به‌وجۆره، ئیتر ده‌بینیت شه‌یتان ناوێرێ بێت به‌لاتدا چونکه تۆ خۆت به یادی خوا قه‌ڵغان کردووه و ئه‌ویش له یادی خوا غار ئه‌دات. ئه‌گه‌ر هات بڵێ وا من(١٠٠) جار ئیستیغفار(أستغفرالله) ده‌که‌م. دواتر ئه‌گه‌ر هاته‌وه(١٠٠) سه‌ڵاوات بده له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، دیسان ئه‌گه‌ر هاته‌وه(١٠٠) سبحان الله و بحمده سبحان الله العظيم بکه، به‌و کاره سێ خێرت ده‌بێته به‌ش، یه‌که‌م له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان ڕزگار ده‌بیت، دووه‌م پاداشتی زۆرت بۆ ده‌نووسرێ و سێیه‌م له پێڕی(کۆمه‌ڵی) ئه‌وانه‌ی زۆر یادی خوا ده‌که‌ن که پاداشتێکی زۆریان بۆ ئاماده کراوهوَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً }[الأحزاب:٣٥]. پاشان خوای گه‌وره داوای لێ کردووین لێخۆشبوو‌ن و هه‌ڵوێست و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌رم و چاکترمان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به‌ڵام له به‌رامبه‌ری شه‌یتان په‌نا به خوا بگرین، ئه‌مه‌ش چونکه ئه‌سڵی ئاده‌میزاد خێره و هی شه‌یتانیش شه‌ڕه، که‌واته ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی خراپیش بن له‌گه‌ڵت تۆ هه‌ر باش به چونکه ئه‌سڵی ئه‌وان خێره و ڕه‌نگه دوای ماوه‌یه‌ک چاک ده‌بن و ده‌بنه باشترین و خۆشه‌ویسترین نزیکادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ [فصلت:٣٤] بۆ شهیتانیشَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ[فصلت:٣٦]. هیوادارین خوای گه‌وره شیفات بۆ بنێرێ و له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆشت له دوعای خێر بێبه‌شمان نه‌که‌ی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.