زینا به تۆبه پاک ده‌بێته‌وه .؟ به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان به‌ریزان ئه‌گه‌ر که‌سێک نوێژکه‌رو رووله خوابێ خاوه‌نی خێزان بێ.چه‌ند جاریک له‌گه‌ل ئافره‌تیکی بیگانه گوناهی زینای کردبێ . ههمووجارهکانیش ووتبێتی تۆبه به‌ڵام هه ر گوناهه‌که‌ی دووبارکردبێتهوه . وهلهدڵیشدا زۆری پیناخۆش بوبێ . به‌ڵام بۆئاخر جار تۆبه‌ی لهسهرکردبێ و ئه‌و شاره‌شی به جێهێشتبێ . ئایا ئه‌و تۆبه‌یه‌ی ئاخرجار قبوڵ ئه‌بێ وخوای گه‌وره عافوی ئه‌کات .؟ سوپاس بۆ ئێوه‌ش به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ ئومێدمان وایه خوای گه‌وره لێی خۆش ببێ، به‌ڵام با له‌لای که‌س باسی نه‌کات و ئیستیغفار به به‌رده‌وامی بکات له‌گه‌ڵ خێر و خێرات، تۆبهکهشی ڕاسته‌قینه بێ، کاتێک یادی ئه‌و تاوانه‌ی دێته‌وه مه‌یلی بۆ نه‌چێ و زۆری پێ ناخۆش بێ .. با ئه‌وه‌شی له یاد بێت ئه‌گه‌ر حوکمی ئیسلامی هه‌بووایه و پێی بزانرایه ده‌بوو به‌رده‌باران بکرێ(ڕجم) هه‌تاوه‌کو مردن، به‌ڵام که له‌لای خه‌ڵکی ونه و که‌س پێی نه‌زانیوه، با له بیری بێت تاوانێکی زۆر گه‌وره‌ی کردووه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر تۆبه‌یه‌کی باش و پاک نه‌بێ تووشی سزای سه‌خت بێته‌وه له گۆڕ و له قیامه‌ت، ئێمه بۆیه ئه‌و ڕاستییه گران و سامناکانه‌ی بیر دێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به راستی بێ و تۆبه‌که‌ی پاک و یه‌کجاریی بێت، با له ڕه‌حمی خواش بێهیوا نه‌بێ و ئومیدی وا بێت که تاوانبار هه‌رچییه‌کی کردبێ بۆی هه‌یه جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه ناو به‌نده پاک و ڕاستگۆیه‌کانی خوا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.