تۆبه‌ی نه‌سوح چییه .؟ به ريزان سلاو؛ تكايه ئه مه ويت بزانم ته وبه ى نصوح جيه ؛ئه كه ر يه كيك بيه ويت بيكات جون ئه بيت زور زه‌روورم تكايه .؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: تۆبه‌ی نه‌سوح واته تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و ڕاسگۆیانه که گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌یی بێ نه‌چیته‌وه سه‌ر تاوانه‌که.. ده‌کرێ له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌کان بێ یان له‌سه‌ر تاوانێکی دیاریکراو بێت. ده‌توانی له دڵی خۆته‌وه بڕیار بده‌ی که ده‌ته‌وێ ئه‌و تۆبه‌یه بکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه و پاشان ئیستیغفاری زۆری له‌سه‌ر بکه، وه ئه‌گه‌ر تواناشت هه‌یه خێری له‌سه‌ر بکه، یاخوود ده‌توانی له دوای دوو ڕکات نوێژی سوننه‌ته‌وه تۆبه‌که‌ت بڕیار بده‌ی و له تاوانه‌کات به‌ڕائه‌ت بکه‌ی.. سوود له‌م وه‌ڵامه‌ش ببینه ٦٩١ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.