تاوانی په‌یمانشکاندن له‌گه‌ڵ خودا چۆنه .؟ بسم الله الرحمن الرحیم هه‌زار سه‌لاوات له گیانى پاكى پێعه‌مبه‌ر (د.خ) مه‌گه‌ر ته‌نها خواى گه‌وره بتوانێت جزاى چاكه‌ى به‌رِێزتان بداته‌وه گه‌ردنم ئازا كه‌ن گه‌ر چه‌ند جارێك عه‌زێتم یان بۆ وه‌لاَم دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كه‌م ( ژماره‌ی پرسیار:2662 ) به‌ڵام من الحمد لله ئیلتزامى ته‌واوم به دینه‌وه هه‌یه وه هه‌موو ئه‌ركه‌كانى كه به‌رِیزتان باستان لێوه كردبوو ئه‌نجامى ئه‌م وه من جه‌ند جار هه‌ولم داوه كه واز بهێنم به‌لاَم نه‌م توانیوه بویه ڵه‌نام برده به‌ر قورسترین شت له‌سه‌ر خۆم كه من وه‌لاَمى ئه‌م دێره‌م ئه‌وێت له به‌رِێزتان ئه‌ویش ( په‌یمان دا به خوا كه ئه‌و گوناهه نه‌كه‌مه‌وه ) بۆ ئه‌وه‌ى زۆر بترسم كه‌جى بىَ شه‌رمانه ئه‌و په‌یمانه‌م شكاندوه وه تكایه وه‌لامى ئه‌م دوو دێره‌م به ووردى بده‌نه‌وه عقابى من جیه‌لاى خوا كه له ٤ تا ٥ جار زیاتر په‌یمانه‌كه‌ى كه داومه به خوا شكاندومه جونكه زۆر وه له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو 2 شه‌ممه و 5 شه‌ممه‌یه‌ك به‌رِۆژو ئه‌بم تا خه‌ا لێم خۆش بیت گه‌وره‌یه به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گه‌وره فه‌رمانی کردووه به به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێن و په‌یمان، که‌واته شکاندنیشی پێ گوناهه‌یه و حه‌رامه، به‌ڵێنه‌کانمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ش له پێشتره نه‌یانشکێنین، چونکه مافی خوا له پشێتره بدرێ و جێبه‌جێ بکرێ له پێشی هه‌موو مافه‌کان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێوَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا[الإسرا‌ء:٣٤]. به‌ڵێندانیش به خوای گه‌وره بۆ دووپاتنه‌کردنه‌وه‌ی تاوانێک بارێکه له ئه‌ستۆت و گوناهباریت، باشتر وایه ئه‌گه‌ر له خۆت ڕانابینی ئه‌و سوێند و به‌ڵێنه قورسانه نه‌ده‌ی، جارێ وه‌کو باسمان کردووه هه‌وڵ بده لایه‌نی ئیمانیت پته‌و بکه، دوور بکه‌وه له هۆکاره‌کانی تاوانه‌که، پاشان که هه‌ستت به به‌هێزی خۆت کرد ئه‌و ساته به‌ڵێن بده.. ئه‌گه‌رچی تۆبه‌ش بۆ خۆی به‌ڵێنێکه به‌ڵام ده‌وه‌شێته‌وه له به‌نده تۆبه‌که‌ی بشکێنێ و دیسانه‌وه تاوانه‌که‌ی دووباره بکاته‌وه.. هه‌ندێ له زانایانیش پێیان وایه شکاندنی تۆبه تۆبه‌که‌ی پێشووی نه‌سڕیوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به ڕاستی و پاکی کردبێتی، چونکه خوای گه‌وره ئاگای لێیه که به‌نده‌کان لاواز ده‌بن و شیتان و نه‌فسیان ده‌توانن زه‌فه‌ریان پێ به‌رنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆچوونیان وایه که ئه‌گه‌ر به‌نده چه‌ند جاریش تاوانێک ئه‌نجام بداته‌وه، هێشتا ده‌رگای تۆبه‌ی له‌سه‌ر دانه‌خراوه.. گرنگیش ئه‌وه‌یه هه‌میشه لۆمه‌ی خۆمان بکه‌ین و حه‌سره‌تمان هه‌بێت له‌و سه‌رپێچی و به‌ڵێنشکاندنانه‌ی هه‌مانه، چونکه حه‌سه‌نی به‌سڕی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ:" که‌سێک به‌رده‌وام له‌سه‌ر گوناهه و تاوانه‌کانی دڵگران و ناڕه‌حه‌ته، ده‌یباته به‌هه‌شته‌وه".. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌نده خۆی ئارام بکات له‌سه‌ر تووڕه‌یی و سزای خوا له کاتێکدا سه‌رپێچی خوا ده‌کات!!! تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بکه له‌سه‌رشکاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ت، ئیتر له‌مه‌ودواش به‌ڵێنی تر مه‌ده، هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی له خۆت دڵنیابی نایشکێنی..ومن تاب تاب الله عليه، ئه‌وه‌ش تۆبه بکات خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.