تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه .؟ ئایه که‌سێک تاوانی گه‌وره ئه‌نجام بدات . له دوای توبه‌کردن، بگه‌رێته‌وه سه‌رهه‌مان تاوان ئایه تۆبه‌ی لێ وه‌رئه‌گیرێت؟ السلام علیکم .؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: تۆبه ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ بوو ئه‌و گوناهه ده‌شواته‌وه که بۆی کراوه، مه‌رجه‌کانی قه‌بووڵبوونی تۆبه‌ش ئه‌وه‌یه که په‌شیمان بێ له دڵه‌وه له‌و گوناهه‌یه‌ی، عه‌زی هه‌بێت نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری، ده‌ست له تاوانه‌که‌ش هه‌ڵبگرێ، واته نییه‌تی وابێت دوباره‌ی نه‌کاته‌وه، وه ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵكی له‌سه‌ر بوو بیگێڕێته‌وه.. له دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌مان تاوانی کرده‌وه له‌به‌ر لاوازی خۆی به‌رامبه‌ری تاوانه‌که یان شه‌هوه‌ت و شه‌یتان، ته‌نها ئه‌و تاوانه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێ.. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه به‌نده زوو زوو تۆبه بکات له‌سه‌ر گوناهی نوێ و نه‌هێڵێ گوناهه‌کان له‌سه‌ری که‌ڵه‌که بن، تاوانیش نه‌کات له‌به‌ر جورئه‌تی له‌سه‌ر سنوورشکاندنی خوا به‌ڵکو پێی ناخۆش بێت کاتێک لاوازی نیشان ئه‌دا و به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ نابێ.. به‌رده‌وامیش لۆمه‌ی خۆی بکات و دڵشکاو بێت کاتێک تاوانه‌که‌ی دووباره ده‌کاته‌وه، هه‌وڵیش بدات ئیمانی خۆی به‌هێزتر بکات چونکه ده‌رمانی ده‌ردی تاوانکردن زیادکردنی ئیمان و شه‌رم و ترس و خۆشه‌ویستییه بۆ خوا، هه‌روه‌ها دوورکه‌وتنه‌وه له هۆکاره‌کانی ڕێخۆشکردن بۆ ئه‌و گوناهه‌یه‌ی به‌رۆکی به‌رنادات. ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه ٢٦٤١ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.