ده‌رگای تۆبه کراوه‌یه هه‌تاوه‌کو گوناهباران بگه‌ڕێنه‌وه .؟ من ئه‌مه‌وێ تۆبه‌بکه م چۆن بیکه‌م وچی بڵێم ؟ ئه‌ترسم زۆر زۆر که تۆبه‌م قبووڵ نه‌بێت ئه‌ترسم که ده‌رگای تۆبه‌م لێنه‌کاته‌وه....؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گومانی خراپت به‌رامبه‌ری خوا هه‌یه، شتێکی باشه له گوناهه‌کانی خۆت بترسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تۆبه و په‌شیمانی ڕاسته‌قینه و به‌ره‌و چاکبوون هه‌رگیز گومانی خراپ به خوا مه‌به، خۆی فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر گوناهه‌کانت بگاته به‌رزایی ئاسمانه‌کان و به هێنده‌ی قورسایی و قه‌باره‌ی زه‌ویش بن به‌ڵام داوای لێخۆش‌بوونت کرد و گه‌ڕایته‌وه، به‌و هێنده‌یه و له‌وه‌ش زیاتر لێبوورده‌ییت پێ ده‌به‌خشم.. گومانی نابه‌جێ چۆن به خوایه‌ک ده‌به‌ی که له خۆمان و دایکمان به سۆزتر و به‌زه‌ییتره بۆمان، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌زاران پێغه‌مبه‌ر و چه‌ندین کتێبی ناردووه و توانای بیرکردنه‌وه و نیعمه‌تی هۆش و ژیرییشی پێ به‌خشیوین.. ڕاسته خوای گه‌وره توندوتیژه له سزادا به‌ڵام تۆڵه‌ی له‌و که‌سانه‌یه که بێباوه‌ڕن یان موسوڵمانێکی بوێرن له‌سه‌ر سنوورشکاندنی، ئه‌گینا هه‌رگیز به‌نده‌کانی خۆی له موسوڵمانان سزا نادات کاتێک خواپه‌رست و چاکه‌کارن، یان تۆبه‌کار و په‌شیمانن له‌و هه‌ڵانه‌ی ڕابردوویان.. خوای گه‌وره زوڵمی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کردووه و له نێوانی به‌نده‌کانیش، که‌واته چؤن له کاتێکدا خۆی ده‌رگای تۆبه‌ی کردۆته‌وه هه‌تاوه‌کو پێشی سه‌ره‌مه‌رگ یان هاتنی قیامه‌ت، چۆن وای فه‌رمووه و له ئێوه و خه‌تاباران خۆش نابێت ئه‌گه‌ر نییه‌تان پاک و بڕیارتان ڕاستگۆیانه بێت!!!؟ گه‌وره‌ترین گوناه لای خوا ئه‌وه‌یه بێباوه‌ر بیت به‌رامبه‌ری یاخود هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ی، مه‌گه‌ر نابینی خوای گه‌وره له زۆرێک له سه‌ره گه‌ورانی قوره‌یش خۆش بوو له کاتێکدا بێباوه‌ڕ و بت په‌رست و موشریک بوون، چه‌ندین ساڵیش پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خوایان(صلى الله عليه وسلم) ئازار ئه‌دا و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ به‌رپاکردبوو.. یه‌کێک له‌وانه عه‌مری کوڕی عاس بوو-خوا لێی ڕازی بێت- له دوای زیاتر له(٢٠) ساڵ دژایه‌تی هاته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و فه‌رمووی: من ده‌مه‌وێ موسوڵمان بم به‌ڵام مه‌رجم هه‌یه، فه‌رمووی: مه‌رجت چییه؟ فه‌رمووی: که خا له هه‌موو گوناهه‌کانم خۆش بێت، ئه‌ویش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌ی عه‌مر ئیسلام هه‌رچی له پێش خۆی هه‌یه ده‌یسڕێته‌وه، واته به تۆبه و شه‌یاتمانت هه‌رچیت کردووه پێشتر له گوناه نامێنێ به‌ڵکوو خوای گه‌وره ده‌یانگۆڕێ به چاکه، هه‌تا پاداشتیشی له‌سه‌ر وه‌ربگرێ, ئه‌وه‌ش بۆ هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی بێهیوا نه‌بن و بگه‌ڕێنه‌وه.. ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه پیرۆزباییت لێ ده‌که‌ین و هه‌رچی زووه تۆبه‌یه‌کی پاک و ڕاسته‌قینه بکه، له دوای ئه‌وه‌ش ئیستیغفار(أستغفرالله)ی زۆر ڕۆژانه بکه و ژیانی خۆت با به‌کار بڕوات له عیباده‌تی خوای گه‌وره و چاکه‌کردن به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌تیوان و بێوه‌ژنان و هه‌ژاران، ئه‌و ژیانه‌ی ماوته له خزمه‌تی دینی خوادا به‌کاری بێنه به‌ڵكوو خوای گه‌وره قه‌ره‌بووی ته‌مه‌نی پێشووت بۆ پڕ بکاته‌وه.. ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی تۆبه ده‌توانی سه‌یری ئه‌م وه‌ڵامانه بکه‌ی ٦٩١ هه‌روه‌ها ٩٩٨ هه‌روه‌ها ١٨٦٩ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.