كه‌فاره‌تی په‌یمانشکاندن هیچ نییه ته‌نها تۆبه‌کردنه .؟ به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان... به‌ریزان ماموستایانی به‌ریوه‌به‌ری ده‌نگی ئیسلام. ده‌سته‌کانتان ماچ ده‌که‌م. یاخوا خوای په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ "سابقون المقربون" حه‌شرتان بکات. به‌رێزان من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه ئه‌گه‌ر به ئه‌رک نه‌بێت. 1. ئایا که‌فاره‌تی شکاندنی په‌یمان و تۆبه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره چییه. وه ئه‌گه‌ر چه‌ند جار ئه‌م شته دووباره ببێته‌وه. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر که‌سێک په‌یمان بدات به‌خوای گه‌وره به‌وه‌ی بلێت: "په‌یمان بێت خوای گه‌وره که ئه‌م گوناحه نه‌که‌م" یان بلێت: "خوایه گیان تۆبه بێت له‌م گوناهانه". پاشان دووباره خۆی بێ نه‌گیرێت و دووباره‌ی بکاته‌وه و دووباره بگه‌رێته‌وه سه‌ری. پاشان هه‌م دووباره تۆبه بکاته‌وه. ئایا وه‌ها که‌سێک حوکمی چۆنه لای خوای گه‌وره. به‌رێزان چاره‌سه‌ر چییه. چۆن ببین به پیاوێک له‌سنوری خوای گه‌وره هه‌ر نزیک نه‌بینه‌وه نه‌ک تێی بکه‌وین. 2. ئایا نوێژ چواندن تاوانه‌که‌ی چه‌نده؟ وه که‌فاره‌ته‌که‌ی چییه؟ خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه... به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و پهیمانشکاندنه که‌فاره‌تی نییه مه‌گه‌ر نه‌زر بکه‌ی له‌گه‌ڵی، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌گه‌ر دووباره‌م کرده‌وه ئه‌وه‌نده ڕۆژ به‌ڕۆژوو بم یان ئه‌وه‌نده پاره ببه‌خشمه‌وه، به‌ڵام باشتر وایه په‌یمان نه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌زانی یان گومانت وایه تاوانه‌که دووباره ده‌که‌یته‌وه، هه‌تاوه‌کو فێری په‌یمان شکاندن نه‌بیت له‌گه‌ڵ خوا و خه‌ڵکی.. باشتر وایه ته‌نها تۆبه بکه‌ی و له باتی به‌ڵێن و په‌یمان به‌ستنیش هه‌وڵ بده ئیمانی خۆت به‌هێز بکه، له خوا نێزک به‌وه و ترسی قه‌بر و قیامه‌ت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خوادا له دڵتدا زیاد بکه.. ده‌رسی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر تاوان ئه‌و دوانه‌یه: لاوازی ئیمان که ڕاسته‌وخۆ خۆشه‌ویستی و شه‌رم و ترس له‌به‌رامبه‌ری خوا که‌م ده‌کاته‌وه، دووه‌میش ژیان له نزیکی تاوان و ده‌وروبه‌رێکی خراپ، پێویسته دوور که‌ویته‌وه له‌و هۆکار و ئامرازانه‌ی ڕێگای تاوانت بۆ ئاسان ده‌که‌ن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر گوناهه‌که‌ت ته‌ماشاکردنی دیمه‌نه ڕووت و ئابڕووبهرهکانه، نابێت له ماڵه‌وه ئینته‌رنێت و تهلهفیزۆنت هه‌به‌ێت، هه‌ر به‌لایه‌نی که‌م له‌ماوه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕزگار بوونت، نابێت هاوڕێی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ت هه‌بێ و هامۆشۆیان بکه‌ی، نابێت به ته‌نیا بیت یان بێکار، چونکه له ته‌نیایی و بێکاریدا شه‌یتان و نه‌فس میوانداریت ده‌که‌ن و ڕاتدهکێشنهوه بۆ دووباره و چه‌ندباره‌کردنه‌وه‌ی گوناهه‌کان.. ئه‌گه‌ر په‌یمانیش نه‌ده‌ی تۆبه‌کردن بۆ خۆی په‌یمان به‌ستنه له‌گه‌ڵ خوادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆبه‌ی قه‌بووڵ بوو له‌سه‌ر تاوانێک و دواتریش دووباره‌ی کرده‌وه، ئه‌وه‌ی پێشووی له‌سه‌ر نوێ نابێته‌وه و پاک بۆتهوهی لێی. گرنگ دڵسۆزی و ڕاستگۆییه له تۆبه‌که، پاشان هه‌وڵدانی ڕاسته‌قینه بۆ دووباره نه‌کردنه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی لاوازی ئیمان و دوورکه‌وتنه‌وه له هۆکاره‌کانی تووشبوون به گوناهه‌که. ئیتر له دوای ئه‌مانه ئه‌گه‌ر جارێکی تر به‌نده خلیسکایهوه یان نه‌یتوانی له‌به‌رده‌م نه‌فس و شه‌یتاندا خۆی بگرێ، نابێت بێهیوایی ڕووی تێ بکات، وه نابێت بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بوێریی(جورئه‌ت) له‌سه‌ر گوناهه‌کان بکات،، به‌ڵکو هه‌میشه له زۆرانبازی بێت له‌گه‌ڵ دوژمه‌نه‌کانی نه‌فس و شه‌یتان و له ناخیشه‌وه دڵشکاوه و بێزار بێت له‌و سه‌رپێچییانه‌ی، به‌و هیوایه ڕۆژێک بێت بتوانی ڕزگاری بێت به ته‌واویی.. شه‌یتان ده‌یه‌وێ بێهیوا بێن، ده‌یه‌وێ به بیانووی دووباره بوونه‌وه له‌سه‌ر گوناهه‌کان تۆبه و په‌شیمانی وازلێ بهێنین، ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ش تووشی بێهیوایی بووین له ڕوحمی خوا، ئه‌وه‌ش مایه‌ی نه‌گبه‌تی و خه‌ساره‌تمه‌ندییه په‌نا ده‌گرین به‌خوا، چونکه ته‌نها بێباوه‌ڕان له ڕوحمی خوا بێهیوان!! ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه ٢٦٦٢ . نوێژچواندنیش که‌فاره‌تی نییه، ئه‌وه‌ش که چواندووته ناگه‌ڕێته‌وه، ته‌نها تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر بکه، نوێژی سوننه‌تیش ئه‌نجام بده، بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیخاته بری فه‌وتاوه فه‌رزه‌کان زیاتر بخوێنه‌وه ٢٣٧ و ٢٦٠٤ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.