ته‌نها تۆبه‌یه و داوای گه‌ردن ئازادیی ناوێ .؟ من کاتی خۆی دهسبازیم کردوه له‌که‌ل دوو کج دا بي ويستي خؤيان وه ئیستا توبهم کردوه ئایا پیویسته من که ردنی خۆمیان بئ ئازاد بکه‌م جونکه دهمةويت بجم بۆ حةج نازانم جون كةردن ئازاديان ليبكةم ئايا جون ئةو تاوانةم لةسةر لادةجيت ئيستا ئةوان شويان كردووة وة ئيمةيلم نية تكاية جوابةكةي لةم سايتةكةي خؤتان بوم دابنين مةمنون دةبم ناو هاوكار على به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و تاوانه‌ی کردووته به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌و دوو ئافره‌ته ده‌ستدرێژی نه‌بووه هه‌تاوه‌کو داوای گه‌ردن ئازادی و لێبوردنیان لێ بکه‌ی، ته‌نها تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ لای خوا به‌سه بۆ پاک بوونه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژیش بووایه ڕه‌نگه داوای لێبوردن زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌م بووایه، له‌به‌ر شه‌رم یان له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی باسێکی وه‌ها کێشه و خه‌جاڵه‌تی و ئازاری تێدا ده‌بوو، بۆیه ته‌نها تۆبه به‌سه و دوعای خێریشیان بۆ بکه له هیدایه‌ت و خێری دونیا و قیامه‌ت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.