زۆر تۆبه شکاندن باش نییه .؟ من زور تۆبە دەكەم بەڵام هەر گوێ دەگرم لە گۆرانى واتە تۆبەكەم دەشكێنم.؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: تۆبه شکاندن دوو مانای لێ ده‌رده‌که‌وێ، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه بۆبه‌کار لاوازه و هێشتا نه‌فس و ئاره‌زووی زاڵه به‌سه‌ر ئیمان و خواپه‌رستیدا بۆ ئیمانی ناتوانێ له زۆرانبازیی له‌گه‌ڵ شههوهتیدا سه‌رکه‌وێ. لایه‌نی دووه‌میش لایه‌نێکی خێره له‌و که‌سه‌دا، به‌وه‌ی که هێشتا دڵی نه‌مردووه و ئیمانی خێری پێوه ماوه، بۆیه لۆمه‌ی ده‌کات له دوای زاڵبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ئاره‌زووه‌کانی و ته‌واوبوونی چێژه‌کانی دووباره داوای هه‌ڵسانه‌وه و بهرگریکردنهوهی لێ ده‌کات.. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی تێپه‌ڕیوون و باوه‌ڕه‌که‌یان ته‌واو له‌رزۆک بووه و نه‌فسی لۆمه‌کار و ناڕازیشیان مت و مردوو بووه. خوای گه‌وره له وه‌سفی تۆبه‌ی تۆبه‌کاران فه‌رموویه‌تی إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ فَأُولَٰئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا[النساء:١٧] واته: بێگومان وه‌رگرتنی ته‌وبه لای خوا ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه که گوناه ده‌که‌ن به نه‌فامی پاشان په‌شیمان ده‌بنه‌وه به زوویی(پێش مردن) ئا ئه‌وانه خوا گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت خواش هه‌میشه زانای دانایه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان). نه‌فامیش؛ مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه هه‌موو که‌سێ له‌کاتی ئه‌نجامدانی گوناهیدا نه‌فام و نه‌زانه، چونکه ئه‌گه‌ر بزانێ زیان و مه‌ترسی ئه‌و گوناهه‌ی چیه له دونیا و قیامه‌ت و چه‌ند مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ڕیسواییه له به‌رده‌می خوای گه‌وره‌دا، ئه‌و گوناهه‌ی هه‌رگیز نه‌ده‌کرد! به‌ڵام ئه‌نجامدانی تۆبه‌ش به زوویی له دوای تاوانه‌که مایه‌ی قهبووڵبوونێتی هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زیندوویی ئیمانه‌که‌یه‌تی که هێشتا به ته‌واویی نه‌مردووه. سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێوه‌ش؛ پێویستیتان به پته‌وکردنی ئیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له زۆرانبازیی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و گومانه‌کان سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێ و بیباته‌وه. ئه‌گینا هه‌موو جارێ به‌و لاوازییه بکه‌ویته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه گومانی تێدا نییه دهدۆڕیی و خۆت ناگری له‌به‌ری گوناهه‌کان. به‌هێزبوونی ئیمانیش وه‌کو به‌هێزبوونی جه‌سته پێویستی به خۆراک و مه‌شقه، خۆراک وه‌کو یادی خوا و قورئانخوێندن و نوێژه‌کان(سوننه‌ت و فه‌رزه‌کان) که هه‌قی خۆیان بده‌یتێ، شه‌ونوێژ و پاڕانه‌وه و ئاماده‌بوون له ده‌رس و گوێگرتن له وانه‌ی مامۆستایان و یادی مردن و گۆڕ و قیامه‌ت و کتێبخوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بوارانه، ئه‌مانه‌ش زانیارت و شاره‌زاییت ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره و ژیان و دین زیاد ده‌کات، زانستیش ڕێگای ئیمان و به‌هه‌شته.. مه‌شقی ئیمانیش به‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌ی ئه‌و کار و کرده‌وانه ورده ورده زیاد بکه‌ی و خۆتیان له‌سه‌ر ڕابهێنی.. له سه‌ره‌تاوه ناڕه‌حه‌تی و نامۆییه‌ک ڕووت تێ ده‌کات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دڵسۆزیی و به‌رده‌وامیبوون و پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره، ئیتر ئاسان ده‌بێ و هه‌ست به خۆشی و ئارامی ده‌که‌ی، ئه‌گه‌ر گه‌یشتی به‌وه‌ش مانای وایه ده‌ستت پێ کردووه له به‌رزبوونه‌وه به پله‌کانی ئیمان و عیباده‌تا، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ڕزگاربوونه له هه‌موو کۆت و زنجیره‌کانی شه‌هوه‌ت و شه‌یتان و گوناهه‌کان. هه‌ر به‌و ڕێگه‌یه‌ی باسمان کرد دیسان ده‌گه‌یته خۆشه‌ویستی و شه‌رم له خوای گه‌وره، هه‌روه‌ها ترست لێی ده‌بێت که چۆن ده‌کرێ خوایه‌کی هێنده به ڕوحم و خۆشه‌ویست له لایه‌ک گه‌وره و به توانا و به ده‌سته‌ڵات له‌لایه‌کی تر له خۆم بڕه‌نجێنم؟!! ئیتر له به‌رامبه‌ردا له پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا هه‌موو داخوازییه‌کانی نه‌فس و شه‌هوه‌ت و شه‌یتانه‌کان بێ‌نرخ ده‌بێت و خۆت بێزت لێ ده‌بێته‌وه گوێشیان لێ بگری.. ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه ١٨٠٠ . ماوه‌ته‌وه بڵێین؛ کارێکی باشه بۆ زه‌مانه‌تی تۆبهکهشت باشه، له جۆری ئه‌و تاوانه‌ی ئاره‌زووت مه‌یلی بۆ هه‌یه به‌دیلێکی حه‌ڵاڵ یان ڕێپێدراو به‌کار به‌ری، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی تووشی زینا ده‌بێ، ژن بخوازێ هه‌تا له‌باتی زینای حه‌رام جیماعی حه‌ڵاڵ ئه‌نجام بدات، له‌باتی غه‌یبه‌ت و بوختان بهچاکهباسکردنی به‌رامبه‌ر، له‌باتی گوێگرتن له گۆرانی و مۆسیقاش گوێگرتن له هۆنراوه و نه‌شیده ئیسلامی و حه‌ڵاڵه‌کان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.