تۆبه له هه‌موو کات قه‌بووڵه ته‌نها .؟ سه‌لاموعه‌له‌یکوم: ئایا خوای گه‌وره تۆبه له کاتی نه‌خۆشیدا قه‌بووڵ ده‌کات؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له‌به‌رئه‌وه‌ی به لاتینی نووسیبووت نه‌مانزانی کاتی نه‌خۆشیت فه‌رمووه یان ناخۆشی!؟ به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ و به کورتی به‌ڵی خوای گه‌وره له هه‌موو کاتێک تۆبه له به‌نده‌کانی قه‌بووڵ ده‌کات ته‌نها له ساته‌وه‌خختی سه‌ره‌مه‌رگ یاخود هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆرئاوه‌وه، کاتی ناخۆشی یان نه‌خۆشیش ڕه‌نگه خۆشی و ساخبوونه‌وه‌ی به‌دوا بێت، جاری واش هه‌یه خوای گه‌وره له به‌زه‌یی خۆی که‌سێک تووشی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشی و نه‌خۆشی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و تۆبه بکات یان پێشی مردن نه‌خۆشی ده‌خخات هه‌تاوه‌کو په‌شیمان بێته‌وه و تۆبه بکات پێش ئه‌وه‌ی مردن بیگاتێ و به‌سه‌ر گوناه و تاوانه‌کانیدا بمرێ. ده‌توانی له باره‌ی تۆبه‌وه ئه‌مانه بخوێنیته‌وه ٦٩١ و ٢٨٣٨ و ٢٩٩٤ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.