سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گوناهە هەر دەکرێت، بەڵام چۆن بتوانیت وازبهێنیت .؟
سلام عليكم من ثرسياريكم هةية مامؤستا حةز ناكةم نةزةر بكةم زؤر بيزارم لةخؤم مامؤستا جاري واهةية كة دةرؤم بةريگايا سوتفة چاوم دةچيتة سةر رةگةزي نيرينة يان كاتيك لةگةل يةكيكدا قسة دةكةم چاوةكانم نةزةر دةكات جاري واهةية خةريكا خؤم دةكوزم مامؤستا گيان چارة چيیة من چي بكةم هةزناكةم وابم توخوا وةلام زوو؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 519

گوناهە هەر دەکرێت، بەڵام چۆن بتوانیت وازبهێنیت .؟

سلام عليكم من ثرسياريكم هةية مامؤستا حةز ناكةم نةزةر بكةم زؤر بيزارم لةخؤم مامؤستا جاري واهةية كة دةرؤم بةريگايا سوتفة چاوم دةچيتة سةر رةگةزي نيرينة يان كاتيك لةگةل يةكيكدا قسة دةكةم چاوةكانم نةزةر دةكات جاري واهةية خةريكا خؤم دةكوزم مامؤستا گيان چارة چيیة من چي بكةم هةزناكةم وابم توخوا وةلام زوو؟

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
تەها بەناوی خوا.. 
ئاساییە هەموو مرۆڤێک ئارەزووی بەرەو مەیلی ئارەزووبازی بەرێت، چونکە هەوس و شەهوەت تێماندایە، خوای گەورەش ئارەزووی تێدا دروست کردووین هەم بۆ خۆشی ژیان و هەمیش بۆ بەردەوامی ژیان، ئەگەر ئەوە نەبووایە زۆر بە کەمی وەچە نانەوە لە مرۆڤەکاندا پەرەی دەسەند! هەروەها بۆ حیکمەتی تاقیکردنەوە. ژیری و نەفسی لۆمەکاریشی تێدا خولقاندوین بۆئەوەی زاڵ بێت بەسەر هەوسمان و نەبینە ئاژەڵێکی شەهوانی بەتەنیا! 
جگە لەمانەش قورئان و وەحی بۆ ناردووین بە پێغەمبەراندا، بۆئەوەی بە ئیمان و نزیکیمان لە خواوە زاڵ ببین بەسەر هەموو ئەو شەڕ و شەهوەتانەی ناپەسەند و خراپن بۆ دونیا و قیامەتمان. ژیرییەک ئەگەر ئیمان و یادی خوا و خۆشەویستی ئەوی لەگەڵدا نەبێت بەرگە ناگرێت لەبەری شەهوەت و دەبێتە کۆیلەی ئارەزووەکان. 
هەموومان پێویستیمان بەوە هەیە ئیمانێکی بەهێز بە خوا و قیامەت و دواڕؤژ لە ناخماندا دامەزرێنین، تەنها چارەسەر لەوەدایە. ئیمان ئەگەر بەهێز و قووڵ بوو، کاریگەری دەبێت و کام شت ئەستەمە ئاسانی دەکات. 
ئیبن تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرموویەتی: ئیمان پێویستە کاریگەر بێت ئەگینا ئیمان نییە! 
کاتێکیش باوەڕ لە دڵ ئۆقرەی گرت و دامەزرا، بەرهەمی دەبێت، لە گرنگترین بەرهەمەکانیشی خۆشەویستی و شەرم و ترسە بەرامبەری خوا. لەگەڵ زیادبوونیشی ئەوانە زیاد دەکەن و بەپێچەوانەش.. 

پتەوبوونی باوەڕ بە ناسینی خوا و ناسینەوەی دەبێت، وەکو خۆی.. گەورەیی و بەخشندەیی و توانا و سۆز و میهرەبانی و تۆڵە و هێز و فراوانی و جوانکاری و چاودێری و ..تاد ئەگەر هەست بەو هەموو سیفات و ناوە جوانانەی خوا کرد و گەورەیی کەوتە دڵتەوە. لە هەمان کاتیش بێدەستەڵاتی و بێبایەخی خۆمان وەکو مرۆڤ. هەروەها چاوپیاخشان بە نێو هەموو دروستکراوەکانی خوا، هەموو ئەوانە وزە و تێگەیشتن و قەناعەتی تەواوت پێدەبەخشن و دەبنە پاڵنەری بەهێز بۆ ئەوەی تۆ و هەموو کەسێک بەرە باشتر و نزیکبوونەوەی زیاتر لە خوا هەنگاو بنێت. پێت شەرم دەبێت یان پێت سەیر دەبێت بۆ خاتری نەفسێک یان هەوەسێکی کاتیی ئەو هەموو ڕاستییە پشتگوێ بخەیت یاخود خۆت لە چێژی دۆستایەتی و نزیکیی لە خواوە بدۆڕێنێت بۆ خاتری خۆشییەکی کەم کە حەسرەتێکی زۆرییشی بەدواوە بەڕێوە بێت!! 

داوات لێ دەکەین بخوێنیتەوە، تێبفکرێی، گوێبگریت، سەیر بکەیت، دوعا بکەیت، هێندەی دەتوانیت لە خوا نزیک بیتەوە، کاتێک ئەویش دەبینێت پاکیی و دڵسۆزی لە تۆدا، زیاتر لە تۆ دێتەوە پێش و بەهاناتەوە دێت! 

لە تۆبە و پەشیمانی و داوای لێبوردن بێهیوا مەبە، بەڵام خۆشت بەهێز بکە بەوەی باسمان کرد. ئەمەش زۆرانبازییە، هەتاوەکو بەهێز دەبیت ڕەنگە چەندین جاری تر پشتت لە زەوی بکەوێت، بەڵام بە هەڵسانەوە و نەسرەوەتن و پاشان خۆبەهێزکردن و ئامادەکردن، پشت بەخوا ڕؤژێک دێت لە مەیداندا زاڵ و سەرکەوتوو دەبیت و بە براوەیی لەو شەڕە درێژخایەنە سەر دەردێنیت! ئەمەش بخوێنەوە ٣٧٦٩ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 633

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram