ئایا چه‌نده گوناهه ته‌ماشاکردنی فلیمی سێکسی.؟ ئایا سه‌یری شتی ناشیاو بکه‌ی وه‌کو فلیمی ناشیاو، تا چه‌ند گوناهبار ده‌بیت لای خوای گه‌وره.؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌ماشاکردنی دیمن و فلیمی ئابڕووبه‌ر و قێزه‌ونه‌کان وه‌کو حوکمی ده‌قێكێ دیاریکراوی له‌سه‌ر نه‌هاتووه هه‌روه‌کو له حوکمی زینا و کوشتن و دزی و ئه‌وانی تردا هاتووه، به‌ڵام فه‌رمانی خوایی هاتووه به چاوگرتنه‌وه له حه‌رامه‌کان، چاوگرتنه‌وه له ته‌ماشاکردنی ڕووخساری ئافره‌تێکی بێگانه، بێگومان ته‌ماشاکردنی هه‌موو له‌شی یاخود هی پیاوێک گوناهه‌که‌ی گه‌وره‌تره، وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکرێن کاتێک زینا ده‌که‌ن دیسان گه‌وره‌تره و سزاکه‌ی قورستره، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له باره‌ی ئه‌وانه‌ی باسی سه‌رجێی(که حه‌ڵاڵه) خۆیان ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵكی ده‌فه‌رموێ سزاکه‌یان له سزا هه‌ره سه‌خته‌کانه" إن من أشر الناس عند الله منزلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى امرأته وتفضي إليه ثم ينشر سرها." رواه مسلم، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌ی باسی زینای خۆی بکات بۆ خه‌ڵكی سزای چۆن بێت!؟ که‌واته به دڵنیاییه‌وه سه‌یرکردنی ئه‌و فلیم و دیمه‌نانه زۆر گوناهه‌یه. گوناهی چاوه له دواڕۆژدا چاوه‌کانی پێ سزا ده‌درێ و ده‌سووتێ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی تریش پێوه‌ی گیرۆده و سزا دراو ده‌بن. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێوَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا[الإسرا‌ء:٣٦] واته: وه شوێن شتێ مه‌که‌وه که زانیاریت ده‌رباره‌ی نی یه به‌ڕاستی گوێ و چاو و دڵ هه‌موو ئه‌وانه (خاوه‌نیان) پرسیار لێکراوه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ[النور:٣٠] ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ به پیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (له سه‌یر کردنی نامه‌حره‌م) داخه‌ن و بپارێزن وه عه‌وره‌تیان (له داوێن پیسی) بپارێزن ئه‌وه چاکترو پاکتره بۆ ئه‌وان بێگومان خوا ئاگایه به هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یکه‌ن.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.