سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مه‌رجه‌کانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌.؟
سڵاوى خواتان لێ بێت. ئايا مه‌رجه‌ركانى سه‌ربڕينى باڵنده و ئاژه‌ڵ چیيه كه له كه سێكدا ئه‌بێ ببێت؟ ئايا نابێ ئه‌و كه‌سه‌ى باڵنده يان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕێت له‌شى پاك بێت و ناوى خوا بێنێت(بسم الله الرحمن الرحيم)؟ به‌ڕێزتان ده‌ڵێن سه‌ربڕين به ده‌ستى كه‌سانى ديانه‌ته‌كانى تر ئاساييه! ئايا ئه‌وان له‌شيان پاكه كه حه‌يوان سه‌رده‌بڕن؟ ئێمه چۆن ئه‌وه بزانين؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 288

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

مه‌رجه‌ركانى سه‌ربڕينى باڵنده و ئاژه‌ڵ‌ كه له كه سێكدا ئه‌بێ ببێت: 
مێشك ته‌واوی: له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربڕينى باڵنده و ئاژه‌ڵ خۆی له‌ خۆیدا عیباده‌تێکه‌ و له‌ شێت وه‌رناگیرێت. 
مسوڵمان بێت: إِلا مَا ذَكَّيْتُم[المائدة:٣] واته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئێوه (مسوڵمانان)‌ سه‌رتان بڕیون، یاخوود ئه‌هلی کتاب بێتوَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ[المائدة:٥]. 
له‌شپاکی مه‌رجێک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربڕينى باڵنده و ئاژه‌ڵ شه‌رعی بکات. 
بۆ موسوڵمانیش ده‌بێت ناوی خوای لێ بهێنێت، به‌ڵام خاوه‌ن کتێبه‌کان(جووله‌که‌ و گاوران) ئه‌م مه‌رجه‌ نایانگرێته‌وه‌. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌که‌یان سه‌ربڕیبێت بۆ غه‌یری خوا، وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ بۆنه‌یه‌کی دینی خۆیان, له‌م حاڵه‌تدا گۆشته‌که‌ی ناخورێت. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 814

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram