سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گۆشتی ڕۆست حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام ؟
ئايا كوشتى رۆست خواردنى جائيزه.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 306

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

گۆشتی ڕۆست گۆشتی گیاندارێکی سه‌ربه‌خۆ نییه‌ هه‌تاوه‌کو بڵێین حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام! به‌ڵکوو ڕۆست پێکهاته‌یه‌کی تێکه‌ڵه‌ له‌ گۆشتی گوێره‌که‌ یان گۆشتێکی تر له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌ و داووده‌رمانی خۆراک.. له‌ گۆشته‌که‌ی پرسیار ده‌کرێ ئه‌گه‌ر له‌ ڕێگه‌یه‌کی دروسته‌وه‌ زانرا حه‌ڵاڵه‌ ئه‌وا ئه‌ویش حه‌ڵاڵه‌ و ئه‌گه‌ریش گۆشته‌که‌ی حه‌رام بوو واته‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رنه‌بڕابوو، ئه‌وا حه‌رام ده‌بێ.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 856

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram