ئایا دروسته له ماسی بدرێت تا زوو بمرێ؟ پوخته‌ی بابه‌ته‌كه: لێدان له‌سه‌ری ماسی، به‌هه‌ر شتێك، ئازاردانی گیاندارێكه و شه‌رع قه‌ده‌غه و حه‌رامی ده‌كا، تا ئه‌و گیانداره له‌ئازاردا نهمێتهوهو، كاسبكاران بتوانن زوو كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن، دروست سه‌ر لێ بكرێته‌وه، كه‌سێكیش سه‌رپێچی ئه‌و حوكمه‌ی كرد ئه‌وا ماسیه‌كه به‌و لێدانه گۆشتی حه‌رام نابی، به‌ڵام كه‌سه‌كه گوناهبار ده‌بێ. حاشا هه‌ڵنه‌گره مه‌رج نیه ماسی سه‌ر ببڕێ، تا گۆشتی حه‌ڵاڵ بێ، به‌ڵكو پاش گرتنی، ماسیه‌كه جێ دهێڵین تا ده‌مرێ، ئه‌و كاته پاك ده‌كرێت و دهبرژێندرێ. به‌ڵام تێبینی ده‌كرێ خه‌ڵكانێك -به‌تایبه‌ت چێشتخانه‌كانی ماسی- به‌دارێك له‌سه‌ری ماسیه‌كان ده‌ده‌ن تا زوو بمرن، ئایا ئه‌وه دروسته؟ وه‌ڵام: ئه‌و كاره دروست نیه و سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ته، چونكه پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمانی كردووه كه له‌كاتی سه‌ربڕین و كوشتنی گیانداران چاكه‌كار بین، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی: (( إنَّ الله كَتَبَ الإحسّانَ على كُلِّ شيءٍ، فإذَا قَتَلْتُم فَأَحْسِنُوا القِتْلَة، وإذا ذَبَحْتُم فَأَحْسِنُوا الذِّبْحَةَ، وليُحِدَّ أحدُكُمْ شَفْرَتَهُ، ولْيُرِحْ ذَبِيحَتَهُ )). رواهُ مُسلم واته: به‌ڕاستی خودا چاكی له هه‌مووو بوارێكدا له‌سه‌ر ئێوه پێویست و واجب كردووه، جا كاتێ كوشتنتان ئه‌نجامدا، ئه‌وه به‌شێوازێكی جوان و به‌كه‌مترین ئازار بیانكوژن وه‌كاتێ ئاژه‌ڵتان سه‌ربڕی ئه‌وه سهبڕێنهكه به‌جوانی و چاكی بده‌ن به‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌تان با چه‌قوه‌كه‌ی تێژ بكا و ئاژه‌ڵه سهربڕاوهكهش به‌ردا. كه‌واته لێره‌دا چێشتخانه‌كان چ بكه‌ن، تا زوو ماسیه‌كان بمرن و، زوو كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن؟ زانایانی شافیعی مه‌زهه‌ب رێگه‌چاره‌یان دیاریكردووه، هه‌روه‌ك پێشه‌وامان نه‌وه‌وی -خوا لێی رازی بێ- فه‌رموویه‌تی: ( قَالَ أَصْحَابُنَا وَيُكْرَهُ ذَبْحُ السَّمَكِ، إلَّا أَنْ يَكُونَ كَبِيرًا يَطُولُ بَقَاؤُهُ؛ فَوَجْهَانِ، أَصَحُّهُمَا: يُسْتَحَبُّ ذَبْحُهُ؛ رَاحَةً لَهُ، وَالثَّانِي: يُسْتَحَبُّ تَرْكُهُ" لِيَمُوتَ بِنَفْسِهِ ). المجموع للنووی 9/72 واته: زانایانمان له‌مه‌زهه‌بی شافیعی گوتویانه: سه‌ربڕینی ماسی په‌سه‌ند نیه، مه‌گه‌ر گه‌وره بێ و دره‌نگ بمرێ، ئه‌وكاته زانایانمان دوو بۆچوونیان هه‌یه: بۆچوونی راستترینیان په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه سهببڕدرێ تا زوو بمرێ و له‌ئازاردا نه‌مێنیته‌وه. بۆچوونی دووه‌م: په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه وازی لێبێنن تا ده‌مرێ. داواكارم له هه‌ر چێشتنخانهیهك ماسی ده‌فرۆشێ به‌و حوكمه‌وه پابه‌ند بێ. پێشنیاریش ده‌كه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌شانازیه‌وه خۆیان له‌بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌ت به‌هره‌مه‌ند بكه‌ن و شه‌رم نه‌كه‌ن، چونكه شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌كه‌ی سۆزی بێسنووری خودایه. د. ابراهیم احمد سه‌نگه‌سه‌ری 25 ذو الحجة 1442ك به‌رامبه‌ر 4-8-2021