سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ژنی به‌ساڵچوو بۆی هه‌یه‌ له‌چکی دابنێ؟
السلام عليكم زور ده‌ستخۆشيتان لێ ده‌كه‌م به هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى زۆربه‌ى پرسياره‌كانى پێشومتان داوه‌ته‌وه با بپرسم كه ئايه ئه‌گه‌ر ژن گه‌يشته حه‌دێك كه پياوان مه‌يلى ئاره‌زوويان بۆ نه‌بێ وه‌كو پيرێژن ئايه ده‌توانێ ڕه‌فته نه‌به‌ستێ ئه‌گه‌ر ده‌توانێ ئايه ده‌بێ چه‌ند جێى داپوشرابێ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 376

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ ته‌مه‌نی بێهیوایی له‌ شووکردن و منداڵبوون و ڕاوه‌ستانی حه‌یز و هیوایان نییه‌ به‌ شووکردن و پیاوانیش ته‌ماعیان لێ ناکه‌ن ناویان له‌ قورئان هاتووه‌ به‌(القواعد من النساء) ، ئه‌مانه‌ ڕوخسه‌تیان بۆ دراوه‌ هه‌ندێ له‌ زیاده‌ باڵاپۆشییه‌کانیان لابه‌رن وه‌کو نیقاب و ده‌سته‌وانه‌ و عه‌با و ..تاد. به‌ڵام له‌چک و باڵاپۆشی ناگرێته‌وه‌، واته‌ بۆیان نییه‌ له‌لای نامه‌حره‌م سه‌رپۆش لابه‌رن یان سووکی بکه‌ن. وه‌ ده‌بێ نییه‌تیشیان ئه‌وه‌ نه‌بێ ڕازاوه‌یی خۆیان نیشان بده‌ن، وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوخسه‌ته‌ش وه‌رنه‌گرن باشتره‌ بۆیان هه‌رچه‌نده‌ جائیزه‌.وَالْقَوَاعِدُ مِنْ النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَهُنَّ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ[النور:٦٠].

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 771

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram