حیجابی شه‌رعیی‌و په‌سه‌ند، چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه.؟ 1) ته‌واوی جه‌سته‌ی ژنان داپۆشێ. 2) ناسك و ته‌نكێك نه‌بێ جه‌سته‌ی لێوه دیار بێت. 3) خۆی بۆ خۆی قوماشێكی سه‌رنج ڕاكێشه‌ر نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌كی وابوو، سه‌رنجی خه‌ڵكانی بۆ خۆی ڕاده‌كێشا، ئه‌وه به (حیجاب) دانانرێ و حه‌رامه پۆشینی. 4) نابێ ته‌سك‌و ترووسك بێت‌و جه‌سته‌ی بگووشێ و حیكایه‌ت له جه‌سته‌ی بكات. 5) جل‌و به‌رگێگی خۆشبۆ (معطر) نه‌بێ، پیاوان به‌خه‌به‌ركات له خۆی! 6) جل‌و به‌رگێك نه‌بێ پیاوانیش له‌به‌ری بكه‌ن. كه‌وابوو هه‌رشتێك كرا به (حیجاب)و صیفه‌تێك له‌وانه‌ی ناته‌واو بوو، ئه‌وه حیجاب نییه‌و ده‌بێ ڕێ به‌له‌به‌ركردنی نه‌درێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌قانه‌ن كه له قورئاندا ده‌رباره‌ی حیجابی ژنان هاتوون: 1) [وقرن فی بیوتكن ولاتبرجن تبرج الجاهلیه الأولی]. 2) [وإذا سألتموهن متاعاً فاسئلوهن من ورا‌ء حجاب....]. 3) [یاأیُها النبي قل لأزواجك وبناتك ونسا‌ء المؤمنین یدنین علیهن من جلابیبهن ذلك أدنی أن یعرفن فلا یؤذین...]. 4) [وقل للمؤمنات یغضضن من أبصارهن ویحفظن فروجهن ولا یبدین زینتهن إلا ماظهر منها ولیضربن بخمرهن علی جیوبهن...]. هیوادارم هه‌موو خوشكانی به‌ڕێزم، ریعایه‌تی حیجابی شه‌رعیی بكه‌ن‌و به‌قسه‌ی خه‌ڵكانی ناحه‌زو نه‌یاری ئیسلام فریو نه‌خۆن، چونكه حیجاب مه‌زنترین شتێكه كه مرۆڤ و ئاژه‌ڵ لێك جیاده‌كاته‌وه: [یابنی آدم قد أنزلنا علیكم لباسا یواري سوآتكم وریشا ولباس التقوی ذلك خیر...]. جل‌و به‌رگی جوان‌و خۆ ئارایشدان، نیشانه‌ی شارستانیه‌تبوونی مرۆڤه، ڕووتیی‌و خۆ داماڵینیش هێمای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌م وده‌وره‌ی ئاژه‌ڵی‌و ژیانی بیدائیی. فەتواى جەنابى شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود. رحمه الله. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org