سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا لابردنی باڵاپۆشی گوهانێکی گه‌وره‌یه‌.؟
السلام علیکم .. به‌ڕێزان من پرسیارێکم هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بۆ ماوه‌یه‌ك حیجاب بکات یان له‌چك بکات دوایی لایبات ئایاحوکمه‌که‌ی چۆنه‌؟ خوای گه‌وره‌ سه‌ربه‌رزی دنیاو قیامه‌تتان بکات ان شاالله‌.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 405

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

حیجاب و باڵاپۆشی واجبه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تانی موسوڵمانی باڵه‌خی پێگه‌یشتوو، هه‌ر ئافره‌تێک نه‌یپۆشی گوناهباره‌ و فه‌رمانێکی خوایی شکاندووه‌، له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌کانه‌ و ئه‌گه‌ری سزای سه‌ختی دۆزه‌خی له‌سه‌ره‌. ڕووتی و نیوه‌ڕووتی ئافره‌تانیش به‌ربه‌سته‌ له‌ نه‌چوونه‌ به‌هه‌شت و بگره‌ هه‌ست نه‌کردنی به‌ بۆنی به‌هه‌شت له‌ کاتێک بۆنی ساڵه‌هایه‌ک ده‌ڕوات!! جگه‌ له‌وه‌ش گوناهی هه‌موو ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌گری و به‌شداره‌ که‌ تووشی نه‌زه‌ر و سه‌یرکردنی ده‌بن له‌ پیاوان. خۆ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له‌چک و حیجابی دابنێ له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوای وابێ واجب نییه‌ و له‌ ئیسلام نییه‌، ده‌بێ بۆی ڕوون بکرێته‌وه‌ ڕاستی ئه‌و باسه‌، ئه‌گه‌ر له‌ دوای زانین هه‌ر له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی سوور بوو، کافر ده‌بێ و هیچی به‌ ئیسلامه‌وه‌ نامێنێ. ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه‌ ٣٠٩ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 732

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram