ته‌فسیری ئایه‌تی[النسا‌ء:24] .؟ پاش سڵاو و ڕێز، به‌ڕێزان تکایه به گوێره‌ی توانا ڕوونکردنه‌وه‌ی(شرح وتفسیر ) ئایه‌تی٢٤ له سوره‌تی النسا‌ء بۆم بنێرن زۆر سوپاستان ده‌که‌م عه‌لی مه‌حه‌مه‌د ئه‌مستردام به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيماً سورة النسا‌ء (٢٤) (هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کتان (له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه، جا ئه‌م سنوورانه) خوا بڕیاریداوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باسکران ، حه‌ڵاڵه بۆتان به‌هۆی ماڵ و دارایتانه‌وه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاک داوێن بن و له سنووری ره‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن ، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ و هیچ گوناهیش نیه له سه‌رتان له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری رێککه‌وتبوون له دوای دیاریکردنی ، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه. ته‌فسیری ئاسان (م.بورهان محمد أمین) (سبب نزل) هۆی دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته له سوره‌تی النسا‌ء قوله تعالى: وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ . أخبرنا محمد بن عبد الرحمن البناني قال: أخبرنا محمد بن أحمد بن حمدان قال: أخبرنا أبو يعلى قال: أخبرنا عمرو الناقد قال: حدثنا أبو أحمد الزبيري قال: حدثنا سفيان، عن عثمان البتي، عن أبي الخليل، عن أبي سعيد الخدري قال: أصبنا سبايا يوم أوطاس لهن أزواج، فكرهنا أن نقع عليهن، فسألنا النبي عليه الصلاة والسلام فنـزلت: وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فاستحللناهن. واتا* (( پێڕاگه‌یاندین محمد کوڕی عبدالرحمن البناني وتی: پێڕاگه‌یاندین محمد کوڕی ئه‌حمد کوڕی حمدان وتی: پێڕاگه‌یاندین أبو یعلی وتی: پێڕایه‌یاندین عمروالناقی وتی: بۆی باسکردین أبو ئه‌حمد الزبیري وتی: بۆی باس کردین سفیان، له عثمان البتي، له أبي الخلیل، له أبی سعید الخدري وتی: کۆمه‌ڵه ئافره‌تێکمان ده‌ستکه‌وت له ڕۆژی یان غه‌زای (أوطاس) که مێردیان هه‌بوو، وه خۆمان لێ پاراستن و پێمان باش نه‌بوو سه‌رجێیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، هه‌تا چووینه لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پرسیارمان لێ کرد ئیتر ئه‌م ئایه‌ته هاته خوارێ:وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ پاشان حه‌ڵاڵمان کردن له خۆمان)). أخبرنا أحمد بن محمد بن أحمد بن الحارث قال: أخبرنا عبد الله بن محمد بن جعفر قال: حدثنا أبو يحيى قال: حدثنا سهل بن عثمان. أخبرنا عبد الرحيم، عن أشعث بن سوار، عن عثمان البتي، عن أبي الخليل، عن أبي سعيد قال. لما سبا رسول الله صلى الله عليه وسلم أهل أوطاس قلنا: يا نبي الله كيف نقع على نسا‌ء قد عرفنا أنسابهن وأزواجهن؟ فنـزلت هذه الآية وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ . واتا* (( پێڕاگه‌یاندین ئه‌حمد کوڕی محمد کوڕی أحمد کوڕی حارث وتی: پێڕاگه‌یاندین عبدالله کوڕی محمد کوڕی جعفر وتی: بۆ باسکردین أبو یحیی وتی: بۆی باسکردین سهل کوڕی عثمان، پێڕاگه‌یاندین سعید وتی: کاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ئه‌هلی (أوطاس) دیلی لێ گرتن، وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) چۆن ئێمه بتوانین بچینه لای ئه‌م ئافره‌تانه له کاتێ که ئێمه پشتاوپشت و و مێرده‌کانیشیان ئه‌ناسین. پاش ئه‌وه ئه‌م ئایه‌ته هاته خوارێوَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ .)) * تێبینی/ هه‌ڵبه‌ته که ئێستا حوکمی ئه‌و ئایه‌ته ڕاوه‌ستاوه واته باسی ئافره‌تانی سه‌بایا، که‌له کاتی شه‌ڕو جه‌نگ له کافره‌کان ده‌سگیر ده‌کرێن، به‌ڵام هه‌ر کاتێک بێباوه‌ڕان وه‌ها له ئافره‌تانی موسوڵمانان بکه‌نه‌وه واته بیانکه‌نه سه‌بایا کاتێک به‌رده‌ستیان ده‌که‌ون ئه‌وا حوکمی ئه‌و ئایه‌ته ده‌که‌وێته‌وه گه‌ڕو به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین که ئه‌و بڕیاڕه گه‌وره زانایانمان ده‌بێت بڕیار‌و فه‌توای له‌سه‌ر بده‌ن نه‌وه‌ک هه‌موو که‌سێک له‌به‌ر خۆیه‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (موحه‌ممه‌د بیلال)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.