مه‌به‌ست له (عیسی روح الله) چی ده‌گه‌یه‌نێت .؟ به ڕێزان سلا وی خواتان لیبیت ایا مه به ست له وه جیه که ده لیت( عیسا روح الله) تکایه اگه ر بۆمی رون بکه نه وه خوای گه وره پاداشتی خێرتان بداته وه. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مه‌به‌ست له روح الله ئه‌وه‌یه که گه‌وره‌مان عیسی سه‌لامی خوای لێبێت له ڕۆح دروستبووه‌و ڕۆحیش هه‌ر مه‌خلوقێکی خوایه، ئه‌و مه‌لائیکه‌یه‌ش که خوای گه‌وره ناردی جوبڕه‌ئیل بوو سه‌لامی خوای لێبێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت فأرسلنا إليها روحنا فتمثل لها بشراً سوياً[مریم: 17]. واته ئێمه ڕۆحی خۆمان(جوبڕه‌ئیل) نارد(بۆ لای مه‌ریه‌م) و ئه‌ویش خۆی خسته شێوه‌ی ئاده‌مییه‌کی ته‌واو بونیه‌ت و خۆی نیشان دا. هه‌ندێ شت هه‌ن خوای گه‌وره ته‌نها خستۆیه‌ته پاڵ خۆی ته‌نها بۆ بۆ ڕێزلێنان و بایه‌خدان. وه‌ک (بيت الله) و (ناقة الله) و (عباد الله) و (رسول الله)، هه‌ندێکی تریش هه‌ن خوای گه‌وره خستۆیه‌ته‌پاڵ خۆی به‌مانای سیفه‌تێکی خوا دێن وه‌ک(ید الله) و ( مقت الله) ؛ ده‌ستی خوا و تووڕه‌یی خوا ئه‌و دووانه دوو سیفه‌تن له سیفه‌ته‌کانی خوای گه‌وره.. ئایا (روح الله) سیفه‌تی خوایه؟ ڕوح سیفه‌تێک نییه له‌سیفه‌ته‌کانی خوا، به‌ڵکو ڕوح دروستکراوێکه له دروستکراوه‌کانی خوا،(روح الله)ش مه‌به‌ستی پێ ڕۆحی خودا نیه، چونکه خودا ڕۆحی نییه(ئه‌و زیندووه به‌بێ ڕۆح). ته‌نانه‌ت ئه‌و گیان له‌به‌رکردنی باوکمان ئاده‌م سه‌لامی خوای لێبێت هه‌ر ئه‌و گیانه ده‌گه‌یه‌نێت که خوای گه‌وره دروستی کردووه، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُ سَاجِدِينَ [الحجر29]، لێڕه‌دا مِن رُّوحِي ڕاسته که ڕۆحه‌که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆلای خوا به‌ڵام وه‌ک دروستکراوێکی خوا نه‌وه‌ک سیفه‌تێکی خوا، چونکه وه‌ک وتمان خوای گه‌وره سیفه‌تی ڕۆح هه‌بوونی نه‌داوه‌ته پاڵ خۆی(عزوجل). پاشان هه‌رشتێک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبسوڕێت به‌ئیزنی خوا(قائم بذاته) ئه‌وا له‌دروستکراوه‌کانی خوایه و به‌شێک نییه له خوا هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ناوی خۆیشی(عزوجل) هێنابێتی، وه‌ک: (بيت الله) و (ناقة الله) و (عباد الله) و (رسول الله)، ئه‌و خستنه‌پاڵ ناوی خۆیه‌شی ته‌نها وه‌ک وتمان بۆ ڕێزلێانانه له‌و شتانه، وه‌ک ماڵی خوا، حوشتره‌که‌ی خوا(ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ر صاله‌حی دروستکرد له‌ناو به‌رده‌که)، به‌نده‌کانی خوا، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵام ئایا ئه‌و شتانه به‌شێکن له‌خوا!؟ بێگومان نه‌خێر، که‌واته له‌به‌رئه‌وه‌ی(روح الله)ش مه‌به‌ستی پێ روحه که خوای گه‌وره دروستی کردووه بۆیه نابێته به‌شێک له‌خوا... پێغه‌مبه‌ر عیساش سه‌لامی خوای لێبێت که واباسکراوه له‌قورئاندا ڕوحی خوا بێت، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که پێغه‌مبه‌ر عیسا له‌ڕوح دروستبووه‌و وه‌کو هه‌موو گیان له‌به‌رێکی تر‌و ئه‌ویش هه‌ر به‌نده‌و دروستکراوی خوایه‌و به‌ڵام که‌له‌گه‌ل ناوی خۆی باسی ئه‌و ڕؤحه‌ی کردووه ته‌نها بۆ ڕێزلێنانه، هه‌روه‌کو چۆن رۆح خستنه‌به‌ری ئاده‌میشی داوه‌ته پاڵ خۆی مِن رُّوحِي. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ [/Quran[النساء:171] لێره‌دا وَرُوحٌ مِنْهُ ئه‌ومِنْهُ مه‌به‌ستی له‌به‌شێک نییه له‌خوا، به‌ڵکو به مانای ده‌ستپێکردنی مه‌به‌ستێکه(الغایة) ئه‌ویش ئه‌و ڕۆحه‌یه که له‌خواوه‌یه‌و ئه‌و دروستی کردووه‌و هه‌ڵیده‌سوڕێنێت. ئه‌و شێوه ده‌ربڕینه‌ی قورئانیش ته‌نیا نییه به‌ڵکو له‌شوێنی تری قورئاندا هی تر له‌م جۆره هاتووه که له‌م به‌سه‌رهاته‌دا ده‌یهێنینه‌وه. ئالوسی ڕه‌حمه‌تی خوا لێبێت ده‌فه‌رموێت که جارێک له جاران، پزیشکێکی گاوری به‌توانای زیره‌ک به‌قسه هات له‌گه‌ڵ کوڕی ئه‌لواقیدی مه‌روزی، گاوره‌که وتی: له کتێبه‌که‌ی ئێوه‌دا به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که عیسا سه‌لامی خوای لێبێت به‌شێکه له‌خوا، ئه‌و ئایه‌ته‌شی خوێنده‌وه:إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ [/Quran[النساء:171]، ئه‌وجا واقیدیش ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً مِنْهُ[الجاثـية: 13] پاشان وتی: که‌واته به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی تۆبێت هه‌رچی شته به‌شێکه له‌خوا(پاکی و بڵندی بۆ خوا)، ئیتر گاوره‌که بێده‌نگی بۆ مایه‌وه‌و موسوڵمان بوو و واقیدیش زۆر دڵخۆش بوو به‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.