مانای هه‌جركردن و دوور كه‌وتنه‌وه له قورئان و جۆره‌كانی هه‌جر .؟ هه‌جركردن و دوور كه‌وتنه‌وه له قورئان چۆنی ده‌بێت و جۆره‌كانی ههجركردنیش چین؟ سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و یاوه‌رانی، پاشان له دواییدا: خوای گه‌وره (سبحانه‌وتعالی) له كتێبه‌كه‌یدا كه له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: وقال الرسول يارب إن قومي اتخذوا هذا القرآ‌ن مهجوراً [الفرقان: 30] زانایان له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا جۆره‌كانی دوور كه‌وتنه‌وه‌و هه‌جری قورئانیان باس كردووه كه ئه‌مانه‌ن: 1. گوێ لێنه‌گرتنی كاتێك خوێنرایه‌وه، وه زۆركردنی غه‌ڵبه عهڵب و قسه‌كردن تاكو گوێبیستی نه‌بیت. 2. باوه‌ڕ پێ نه‌كردنی و به ڕاست نه‌زانینی. 3. واز هێنان له بیركردنه‌وه لێی و تێگه‌یشتنی. 4. واز هێنان به كارپێكردنی به‌وه كه فه‌رمانه‌كانی به جێ نه‌هێنیت و قهدهغهكراوهكانیشی واز لێ نه‌هێنی. 5. فه‌رمان نه‌بردنه لای و فه‌رمان پێنه‌كردنی. 6. شیفا لێ وه‌رنه‌گرتنی و نه‌كردنی به شیفا. 7. خۆ لادان له گوێگرتن له قورئانی پیرۆز بۆ گوێگرتن له گۆرانی و ته‌پڵ و قسه‌ی بێ كه‌ڵك. داواكارین له خوای گه‌وره له ڕزگارمان كات و به دوورمان بخات له‌و شتانه‌ی كه ده‌بنه هۆی توڕه بوونی و به كارمان بێنێ له‌وانه‌ی كه ڕازیه پێیان. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن د. عبدالله الفقیه، به‌رپرسی به‌شی فه‌توا له ماڵپه‌ڕی (الشبكة الاسلامية) له ژێر ژمار (630) له به‌رواری (17 محرم 1422) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.