ئه‌و دوو ئایه‌ته دژواری یه‌کتری نین .؟ السلام علیکم: به‌ڕێزان دوو ئایه‌ت هه‌یه له ڕوکاردا واتاکانیان پێچه‌وانه‌ی یه‌کن ئایه‌تی (ان الله لا يغفر ان يشرك به) له‌گه‌ڵ ئایه‌تی (ان الله يغفر الذنوب جميعا) تێگه‌یشتن له‌و دوو ئایه‌ته چۆنه؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئایه‌تی یه‌که‌مإِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْماً عَظِيماً[النسآء:٤٨] و هه‌روه‌ها له‌إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِيداً[النسآء:١١٦] دووباره بۆته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه خوا گه‌وره خۆش نابێت له‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و له خوار شیرکیشه‌وه له هه‌موو گوناهێک خۆش ده‌بێت بۆ هه‌ر یه‌کێک خۆی ویستی لێ بێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندی هه‌یه به دوای مردنه‌وه، واته ئه‌گه‌ر که‌سێک مرد و هاوه‌ڵی بۆ خوا بڕیاردابوو، ئیتر خوای گه‌وره هه‌رگیز لێی خۆش نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک مرد و یه‌کخواپه‌رست بوو، ئه‌وه گوناهه‌کانی تری(گه‌وره و بچووکیان) ده‌که‌وێته‌وه به‌ر ویستی خوا ئه‌گه‌ر لێی خۆش بێ و به‌بێ سزا بیخاته به‌ر لێبوردن و به‌هه‌شته‌وه ئه‌گه‌ر له دونیادا تۆبه‌ی له‌سه‌ر نه‌کردبوون یاخوود تۆڵه‌ی لێ بکاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی نایه‌وێ لێی خۆش بێ و به‌بێ سزا بیخاته به‌هه‌شته‌وه.. به‌ڵام ئایه‌تیُ دووه‌مقلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ[الزمر:٥٣] بۆ ئه‌م دونیایه، ماناکه‌ی ئه‌وه‌یه؛ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م بڵێ که زیاده‌ڕه‌وییان(گوناه) له سنووری خۆیان کردووه، با بێهیوا نه‌بن له به‌زه‌یی خوا، ئه‌و له هه‌موو گوناهه‌کان خۆش ده‌بێت، ته‌نها ئه‌وه لێخۆش‌بوو و به‌زه‌ییه. که‌واته له دونیادا ئه‌وه‌ش که هاوبه‌شی(شریک)ی بۆ خوا بڕیار داوه ئه‌گه‌ر پێش مردن بگه‌ڕێته‌وه و باوه‌ڕ به‌خوای تاک و بێهاوه‌ڵ بهێنێت، لێی خۆش ده‌بێ، هه‌روه‌کو چۆن له زۆرێک له بێباوه‌ڕ و موشریکانی قوڕه‌یش خۆش بوو کاتێک بوونه موسوڵمان و تۆبه‌یان کرد. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.