ته‌فسیری ئایه‌تی[آل عمران: ١٩٦] .؟ سڵاوی خوای گه‌وره له هه‌موو لایه‌کتان. خوای گه‌وره له سووره‌تی (آل عمران)دا ده‌فه‌رموێت: (لاَ يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ الَّذِينَ كَفَرُواْ فِي الْبِلاَدِ) [١٩٦]. به‌ڕێزان، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌م بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه. خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه. ئامین! به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئایه‌ته‌که‌ی پێش ئه‌وه باس له هۆکاری چوونه به‌هه‌شت ده‌کات بۆ ئیمانداران، که به‌هه‌شتی خوا له دوای ئیمان و یه‌کلابوونه‌وه‌یان بۆ خوا، تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و کۆچکردن و به‌جێهیشتنی دونیا بوون، هه‌روه‌ها ئازاردران له پێناوی خوا و به‌جه‌نگ هاتن له‌گه‌ڵ دوژمانی خوا و کوشتیان کوژران. له دوای ئه‌مانه خوای گه‌وره دڵی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) و باوه‌ڕداران ده‌داته‌وه، که فریو و سه‌رتان لێ تێک نه‌دات، به‌توانایی و جموجۆڵی گه‌رمی بێباوه‌ڕان له دونیادا له کار و بازرگانی و ده‌سته‌ڵاتیان.. چونکه ئه‌وانه هه‌رچۆنێک بێت، هه‌ر ته‌واو ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌که، بۆیه خۆشییه‌کی که‌مه و ئیتر دوای ئه‌وه مۆڵه‌گه‌یان دۆزه‌خه و ئه‌وێش به‌دبه‌خترین چاره‌نووس و بێشه‌یه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.